ئه‌مڕۆ دوو یاریی دواخراو له خولی نایابی ئینگلته‌را "پرێمه‌رلیگ" به‌ڕێوه‌ده‌چن و یارییه‌كیان زۆر به‌هێز و گرنگه، كه تێیدا لێسته‌ر سیتی هه‌لی ئه‌وه‌ی هه‌یه پله‌ی یه‌كه‌م بگرێت.
ئه‌مشه‌و سه‌عات 21:00 هه‌ردوو یانه‌ی وێستهام یونایتد و وێست برۆمیچ له یارییه‌كی دواخراوی گه‌ڕی 18ی خوله‌كه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
دواتر له سه‌عات 23:15 خوله‌ك، یارییه‌كی تری دواخراوی هه‌مان گه‌ڕ، له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی لێسته‌ر سیتی و چێڵسی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لێسته‌ر سیتی له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندییه به 35 خاڵ، ئه‌گه‌ر بردنه‌وه تۆماربكات ده‌بێته 38 خاڵ و پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی له مانچێسته‌ر یونایتد وه‌رده‌گرێت و به خاڵێك پێشی ده‌كه‌وێت.
له به‌رامبه‌ردا چێڵسی له پله‌ی حه‌وته‌مه و 29 خاڵی هه‌یه، به‌ڵام به بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه، بۆی هه‌یه یه‌ك هه‌نگاو بچێته پێشه‌وه.
هاوكات شه‌وی رابردوو له دوایاریی گه‌ڕی 19دا، یانه‌ی ئارسیناڵ بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی تۆمار كرد و به ئه‌نجامی 3-0 گۆڵ له یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتدی برده‌وه.