یاریزانانی یانه‌ی ریال مه‌درید ره‌تیان كرده‌وه له ته‌ك یانه‌كه‌یان بوه‌ستن له‌و ته‌نگژه داراییه‌ی دووچاری بووه و ئاماده‌نین مووچه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی به‌رنامه‌ی ئێلچرینگیتۆی ته‌له‌ڤزیۆنی له ئیسپانیا، ریال پێویستی به‌وه هه‌یه مووچه‌ی یاریزانه‌كان به رێژه‌ی 25% كه‌م بكاته‌وه و ره‌نگه ناچار بێت ده‌ستبه‌رداری چه‌ند یاریزانێكیش ببێت.
به‌رنامه‌كه ئاشكرای كردووه، سێرخیۆ رامۆس كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید، پێشنیاری كارگێڕیی یانه‌كه‌ی
ئاراسته‌ی یاریزانانی تیپه‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام ئه‌وان ره‌تیان كردووه‌ته‌وه.
به‌رنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ته‌نیا كاسیمێرۆی یاریزانی به‌ڕازیلی رازیی بووه مووچه‌كه‌ی كه‌م بكرێته‌وه.
ریال مه‌درید به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له جیهان و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر دنیای وه‌رزش، داهاتی كه‌می كردووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی یاریگه‌ی یانه‌كه‌شی نوژه‌ن كردووه‌ته‌وه، بۆیه كه‌وتووه‌ته ته‌نگژه‌ی دارایی و پێویستی به‌وه هه‌یه خه‌رجییه‌كانی كه‌م بكاته‌وه.
یانه‌ی شاهانه ئێسته له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندیی لالیگایه به 37 خاڵ.