ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ نێوان مه‌سروور بارزانی‌ و خلوسی‌ ئاكار بڵاو كرایه‌وه‌

:: PM:02:13:19/01/2021 ‌
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیا كرد.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی‌ كانوونی‌ دووه‌م، به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌نراوێكی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ دیداره‌كه‌دا بارودۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌ و په‌ره‌پێدانی زیاتری پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا تاوتوێ كرا.

دووپات له‌ گرنگیی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی شنگال و ده‌رچوونی میلیشیا و هێزه‌ چه‌كداره‌ نایاساییه‌كان كرایه‌وه
دووپات له‌ گرنگیی هاوئاهه‌نگی‌ و به‌رده‌وامیی پێوه‌ندی دۆستانه‌ له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرایه‌وه‌، به‌تایبه‌تی به‌هێزكردنی هاوئاهه‌نگی‌ و هاریكاریی له‌ پێناو سه‌قامگیركردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌دا.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دووپات له‌ گرنگیی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی شنگال و ده‌رچوونی میلیشیا و هێزه‌ چه‌كداره‌ نایاساییه‌كان كرایه‌وه‌ له‌ پێناو ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنه‌كانیان.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم