پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك به پیلان زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری كوژراوانی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك دابه‌ش ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێ ڕێژه‌ی عه‌ره‌ب له‌و شاره‌دا به‌و پیلانه زیاد بكه‌ن.
محه‌مه‌د كه‌مال سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، له پارێزگای كه‌ركووك زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری كوژراوانی حه‌شدی شه‌عبی له لایه‌ن ڕاكان جبووری پارێزگاری سه‌پێنراو دابه‌ش ده‌كرێ.
زیاتر گوتی، ڕاكان به عه‌قڵییه‌تی سه‌رده‌می لێخراوی به‌عس له ناو سوپا بووه و پۆستی هه‌بووه، بۆیه ئێسته‌یش بیركردنه‌وه‌یه‌كی شۆڤێنی هه‌یه.
ئه‌و بهعهرهبكردنهی ڕاكان جبووری ده‌ستی پێ كردووه، ماوه‌ی سێ ساڵه به‌رده‌وامه
"ئه‌و بهعهرهبكردنهی ڕاكان جبووری ده‌ستی پێ كردووه، ماوه‌ی سێ ساڵه به‌رده‌وامه و چه‌ندان خێزانی عه‌ره‌بی هاورده‌ی ناوچه‌كانی كوردنشین كردووه له كه‌ركووك و خانوویان بۆ دروست ده‌كات". محه‌مه‌د كه‌مال وای گوت.
ڕه‌سووڵ ڕه‌ئووف به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، له ته‌واوی عێراقدا كاتێك چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كوژرێت له كه‌ركووك زه‌وی به كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌درێت، بۆیان ده‌كه‌ن به‌خانوو و ماڵباته‌كه‌یان له كه‌ركووك جێگیر ده‌كرێن، ئه‌وه‌یش بۆ ئه‌وه‌یه زیاتر ڕێژه‌ی عه‌ره‌ب له شاره‌كه زیاد بكه‌ن.
روونیشی كرده‌وه كه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی فالح فه‌یاز له كه‌ركووك له یادی كوژرانی قاسمی سلێمانی و موهه‌ندیس دووپاتی كرده‌وه، وه‌ك موژده‌یه‌ك دای به‌كه‌سوكاری كوژراوانی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك زه‌وییان پێ ده‌ده‌ن.
له دوای ڕووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری جێگیر بوون، سه‌رباری ئه‌وه‌ی بوونه‌ته هۆكاری نائارامی ناوچه‌كه، چه‌ندان سه‌نته‌ر و ده‌زگایان كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی عه‌ره‌ب له‌كه‌ركووك زیاد بكه‌ن.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز هه‌ورامی