له شه‌قامی مه‌لیك مه‌حموود له سلێمانی ماتۆڕسكێلێك هه‌وڵی بردنی 10 هه‌زار دۆلاری هاووڵاتییه‌ك ده‌دات و دوای ئه‌وه‌ی پاره‌كه ده‌ده‌ن هه‌ردوو لایه‌ن تووشی ڕووداوی هاتوچۆ ده‌بن.
شایه‌تحاڵێك له شوێنی ڕووداوه‌كه‌وه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی هه‌رێم له شاری سلێمانی دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكێلێك مامه‌ڵه‌یه‌كی ئۆنلاینیان ده‌بێ دواتر شۆفێری ماتۆڕه‌كه هه‌وڵی رفاندنی 10 هه‌زار دۆلار ده‌دات و هه‌ڵدێ.
پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و رووداوه ده‌ست پێ كردووه
شایه‌تحاڵه‌كه ده‌ڵێ، له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه ئۆتۆمبێله‌كه به‌دوای ماتۆڕسكێله‌كه ده‌كه‌وێ تا پاره‌كه‌ی لێ بسه‌نێته‌وه تووشی رووداوی هاتوچۆ ده‌بن.
لای خۆیه‌وه سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بۆ "وشه" گوتی، پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و رووداوه ده‌ست پێ كردووه.
یه‌كه‌مجار نییه و پێشتریش له شاری سلێمانی ڕووداوی له‌و شێوه‌یه هه‌بووه، به‌ڵام به خێرای له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه.