سەرەتای مانگ شەپۆڵێكی باران بارین دەست پێدەكاتەوە

:: PM:05:19:23/02/2017 ‌
سەرەتای مانگی ئایار شەپۆڵێكی باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوو پلەكانی گەرما بەردەوام دەبێت لەبەرز بوونەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم ژووی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزە زانی هەرێمی كوردستان بۆ "وشە" ئاشكرایان كرد، سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆڵێكی باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە پلەكانی گەرمی ڕوو لە نزم بوونەوە دەكەن.

ژووی پێشبینیەكانی كەشناسی ئاشكرای دەكات، ئەو بارانەی لەسەرەتای مانگی ئایار دەبارێت بەشێوەی توند نابێت بەڵكو بارانێكی ئاسایی دەبێت و شەپۆلێكی ئاسایی دەبێت، بۆیە تاوەكو سەرەتای مانگ پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما بەرزببنەوە بۆ 20 پلە.

سەرەتای مانگی شوبات شەپۆڵێكی بەفر و باران ڕووی لە هەرێمی كوردستان كرد و ناو سەنتەری شارەكانیش بەفری تیادا باری و پلەكانی گەرما لە بەشێك لەناوچەكانی كوردستان نزیك بوویەوە لە -20 پلەی سیلیزی .



وشە - رامیار جەواد