ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان /یه‌كێتی/ ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی به‌رده‌وامه و له داهاتوویه‌كی نزیك مووچه‌ی نایاسایی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بڕردرێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی كانوونی دووه‌م، عوسمان سێده‌ری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان /یه‌كێتی/، به "وشه"ی راگه‌یاند، جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و ئێسته له قۆناغی سه‌ره‌تایه و دواتر هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان ده‌گرێته‌وه.
لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وردبینی ده‌كات
روونیشی كرده‌وه كه له سه‌ره‌تاوه كار له‌سه‌ر بڕینی مووچه‌ی نایاسایی ده‌كرێت و له‌ماوه‌ی ڕابردوویش ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و مووچانه بڕان.
به گوته‌ی سێده‌ری له قۆناغه‌كانی داهاتوو بڕینی مووچه‌ی نایاسای به‌رده‌وام ده‌بێت و گوتی" سه‌ردانی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌مان كردووه بۆ پرسی چاكسازی و بڕیِنی مووچه‌خۆری نایاسایی و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌نشینی هه‌رێمیش كۆبووینه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه مووچه‌خۆری نایاسایی له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش هه‌یه و له داهاتوویه‌كی نزیك ده‌ست به بڕینیان ده‌كه‌ین.
سێده‌ری دووپاتی كرده‌وه كه لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وردبینی ده‌كات، لیستی تری بڕینی مووچه‌خۆری نایاسایی و دوو مووچه راده‌گه‌یه‌نرێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی چاكسازی سه‌تان مووچه نایاسای بڕی.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی