نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگریی توركیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له سه‌ردان و دیداره‌كانی وه‌زیری به‌رگریی توركیا له به‌غدا و هه‌ولێر كرا و هه‌ردوولا دووپاتیان له پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه و گرنگیی هاوكاری و هاوئاهه‌نگی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا بۆ پارستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه كرده‌وه.
عێراق ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات
نێچیرڤان بارزانی وێڕای سوپاسكردنی توركیا بۆ هاوكارییه‌كانی له شه‌ڕی دژی داعشدا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دووپاتی كرده‌وه كه ناكرێت خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پێگه‌یه‌ك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له توركیا و وڵاتانی دراوسێ به‌كار بهێنرێت و هیوای خواست له‌مباره‌یه‌وه عێراق ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات، هه‌روه‌ها شاندی میوانی دڵنیا كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه فاكته‌رێكی ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ده‌بێت.
وه‌ك له راگهیهنراوهكهیشدا خراوه‌ته‌ڕوو، په‌ره‌پێدان به پێوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا له هه‌موو بواره‌كاندا، پێوه‌ندییه‌كانی ھه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی و شه‌ڕی داعش، بواره‌كانی هاریكاری نێوان هه‌ردوولا، دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی، ڕێككه‌وتنی شه‌نگال و گرنگیی جێبه‌جێكردنی، گرنگیی پاراستنی سنووره‌كان و ئاسایشیان، پێوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا، چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.