سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه گوایه پاره له میوه‌فرۆشانی شه‌قامه‌كان وه‌رده‌گیرێ.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ڕای گه‌یاندووه، چه‌ند ڕۆژێكه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه كه بڕی 500 هه‌زار دینار مانگانه له سه‌وزه و میوه‌فرۆشانی سه‌ر شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه ناڕاسته.
شاره‌وانی هه‌ولێر له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌ڵامی كه‌ناڵی رووداویان داوه‌ته‌وه كه هه‌واڵێكی له‌وجۆره‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویانه، پێویسته به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان هه‌واڵی بێ بنه‌ما بڵاو نه‌كرێته‌وه و هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ٢٤ سه‌عاتی ڕابردوودا، ناوی شاره‌وانییان له ڕووداوێك هێنا كه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به فه‌رمانگه‌كانی ئێمه‌وه نه‌بووه.
داواكاریشن هه‌موو ده‌زگا میدیاییه‌كان، به شێوه‌یه‌كی پڕۆفێشناڵانه ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كان بكه‌ن و دوای دڵنیابوونه‌وه له ڕاستی و دروستی هه‌واڵه‌كان، بڵاو بكرێنه‌وه.