بارزانی و سوپاسالاری عێراق لەسەر پلانی داهاتوو كۆ بوونەوە

:: PM:04:27:19/10/2016 ‌

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سوپاسالاری عێراق، دووپاتیان لەسەر بەردەوامیی ئەو هەماهەنگییە كردەوە كە لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا هەیە.

بەپێی هەواڵێك كە ماڵپەڕی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەم لە سەڵاحەدین، مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ فەریقی یەكەم عوسمان غانمی سوپاسالاری عێراق كۆ بووەوە و باسی قۆناخی یەكەمی پڕۆسەی ئازادكردنی مووسڵیان كرد و ستایشی سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق كرا.

هەر لە دیدارەكەدا هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە پرۆسەی ئازادكردنی مووسڵدا بەرز نرخێنرا و دووپات لەسەر بەردەوامیی ئەو هەماهەنگییە كرایەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە ڕۆژی 17ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر، بە هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرپەرشتی كردەوەگەلی ئازادكردنەوەی مووسڵی كرد.


وشە - كوردۆ شابان