مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێكهارد برۆس نێردەی تایبەتی ئەڵمانیا بۆ سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆبوونەوە و تیایدا پرسی مووسڵ و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی شارەكە دوای دەركردنی داعش ئاماژەی بە گرنگی هەبوونی رێككەوتنێكی سیاسی هاوتەریبی ئۆپەراسیۆنی سەربازی كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەم مەسروور بارزانی پێشوازیكرد لە ئێكهارد برۆس نێردەی تایبەتی ئەڵمانیا بۆ سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەو كۆبوونەوەیە پێداگری لەسەر دەستپێكردنی دیالۆگی جیدی بۆ بنیاتنانەوەی متمانە لەنێوان گشت پێكهاتەكانی پارێزگای نەینەوا كرد و دەربارەی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی شارەكە دوای دەركردنی داعش ئاماژەی بە گرنگی هەبوونی رێككەوتنێكی سیاسی هاوتەریبی ئۆپەراسیۆنی سەربازی كردەوە.
ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەو كۆبوونەوەیەدا، كە گفتوگۆیان لەبارەی هەوڵەكانی دابینكردنی سەقامگیری و پاككردنەوەی ناوچە رزگاركراوەكان و گەڕانەوە و نیشتەجێكردنەوەی ئاوارەكان كرد.
لەكۆبوونەوەدا قارەمانێتی و قوربانیدانەكانی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستانی داعش بەرز نرخێندرا و هاوكاری و یارمەتییە سەربازییەكانی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی كوردستان دووپاتكرایەوە.