كاوه عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ "وشه"، ئاماژه به‌چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به هه‌ڵه‌بجه ده‌كات و به هه‌رێمكردنی سنووره‌كه‌یش ره‌ت ده‌كاته‌وه. وه‌ك پێی وایه هه‌ڵه‌بجه بۆ به‌هێزكردنی قه‌واره‌ی كوردستان كراوه به پارێزگا و ناكرێ له سفره‌وه ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه. هاوكات ڕه‌خنه‌یش له‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌گرێ كه به‌ناوی هه‌ڵه‌بجه‌وه قسه ده‌كه‌ن.
•پرسیاری ئه‌وه زۆر ده‌كرێ بۆچی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ناوی هه‌ڵه‌بجه‌یش قسه ده‌كه‌ن؟
به‌پێی یاسا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی له سنووری ئیداری پارێزگای سلێمانییه، به‌پێ یاسای ژماره1ی ساڵی 2015 و فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره 19ی ساڵی 2014 و به فه‌رمانه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دیاری كراوه، سنووری شارۆكه‌ی پێشووی هه‌ڵه‌بجه‌یه، تا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پێك نه‌هێنرێت، هیچ ئه‌نجوومه‌نێكی پارێزگای تر ده‌سه‌ڵاتی نییه ده‌سه‌ڵاته‌كانی له هه‌ڵه‌بجه به‌كار بهێنێت، كاتێك كۆمه‌ڵێك لێدوان و قسه به‌ناوی هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌كرا، به نووسراو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاگادار كرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌وه نییه.
•باست له‌وه كرد وه‌زیر هه‌یه له لێدوانه‌كانی وه‌ك شارۆكه باسی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات، نووسراویشتان له وه‌زاره‌ته‌وه بۆ هاتووه وه‌ك شارۆكه بووه، ئه‌وه‌یان بۆ؟
به‌ڵی نووسراومان له وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه بۆ هاتووه وه‌ك پارێزگا ناوی هه‌ڵه‌بجه نه‌هاتووه، بۆیه پاش ئه‌وه‌ی به نووسراو ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه وه‌ك پارێزگا نووسراوه‌كانیان بكه‌ن، داوای لێبوردنیان لێ كردووین، به‌شێكی لێدوانه‌كانیش له بیرچوونه‌وه بوون، بڕوا ناكه‌ین بۆ ئه‌وه بێت هه‌ڵه‌بجه بچووك بكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی كاتێك باسی پارێزگاكان ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم بێ ئاگابوونیشیه‌تی له ڕێنوێنییه‌كان و فه‌رمانه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه، له چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی و به‌رپرسان پێمان گوتوون، به‌ناوی هه‌ڵه‌بجه‌وه قسه نه‌كه‌ن، ماوه‌یه‌كیشه لێدوان ناده‌ن به‌ناوی هه‌ڵه‌بجه‌وه، ئه‌و پرسه‌یشمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ باس كردووه.
•به‌ڵام جیا له‌وانه هێشتا كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگا هه‌ژمار ناكات؟
له عێراق تا ئێسته هه‌ڵه‌بجه سه‌ر به سلێمانییه، بۆچوونی من وایه ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرا، ئه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن كرا و وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق وه‌ك پارێزگا هه‌ڵه‌بجه‌ی دیاری نه‌كرا، ئه‌وه به‌شداری ده‌نگدان ناكه‌م، به‌پێی ده‌ستوور و یاسا و ڕێنوێنییه‌كان، ده‌بێت هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت نه‌ك وه‌ك شارۆكه‌یه‌كی سه‌ر به سلێمانی.
•له پرسی به هه‌رێمكردنی سلێمانی بۆچوونتان چییه و هه‌ڵه‌بجه له‌ناو ئه‌و پڕۆژه‌یه چییه؟
ئه‌وانه‌ی باس له به‌هه‌رێمكردن ده‌كه‌ن، ناتوانن به‌ناوی ته‌واوی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌وه قسه بكه‌ن، هه‌ڵه‌بجه كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی ناوه بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره ئیدارییه‌كانی پارێزگابوون، ده‌بێت هه‌ڵه‌بجه پارێزگایه‌كی سه‌ر‌به‌خۆی هه‌بێت له چوارچێوه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر سلێمانی هه‌رێمبوونی قبووڵ كرد، پیرۆزیان بێت، مه‌رج نییه هه‌ڵه‌بجه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت، من پێم وایه ده‌بێت هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگا بۆ به‌هێزكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بمێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم هه‌ڵه‌بجه بڕواته سه‌ر هیچ هه‌رێمێكی تر جگه له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵه‌بجه بڕیاری بۆ ده‌رچووه وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ له هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌ی یاسایی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له عێراقیش قبووڵ كراوه وه‌ك پارێزگایه‌ك له چوارچێوه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی بڕیوه، پێویست ناكات ئێسته هه‌ڵه‌بجه له سفره‌وه ده‌ست پێ بكات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه هه‌رێمێكی تر بێت.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز هه‌ورامی