دڵبه‌ند ڕواندزی كچه كوردێكی باشووری كوردستانه و ده‌ستی به هه‌نگاونان بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كه‌ی كردووه، كه ئه‌ویش بریتییه له چاندنی ملیۆنێك دره‌خت له ژینگه‌ی كوردستان، به‌و ئامانجه‌ی ڕێژه‌ی دارستان له كوردستان زۆرتر بكات و ڕێگری له گۆڕانی كه‌شوهه‌وای وڵاته‌كه‌ی بكات.
ئاژانسی فڕانس پرێس له‌باره‌ی كاره‌كانی ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و ئه‌گه‌رچی كچێكی گه‌نجه و ته‌مه‌نی 26 ساڵه، هیوا و ئاره‌زووی شاخه‌وانی و سروشته، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ده‌یه‌وێ ژیان به به‌ر دارستانه‌كانی كوردستان بكاته‌وه و ملیۆنێك دره‌خست له پێنج ساڵی داهاتوو بچێنێت.
له ساڵانی ڕابردوو هه‌رێمی كوردستان كه زیاتر له نیوه‌ی ناوچه دارستانه‌كانی ته‌واوی عێراقی لێ هه‌ڵكه‌وتووه، به‌هۆی جه‌نگ و بۆردمان و بڕینه‌وه‌ی دره‌خت له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به مه‌به‌ستی خۆ گه‌رمكردنه‌وه، ڕێژه‌ی دارستانه‌كانی كه‌می كردووه و زیانی زۆری پێگه‌یشتووه، له‌به‌ر ئه‌وه دڵبه‌ند وه‌ك كچێكی سروشت پارێز و له ئه‌نجامی خۆشه‌ویستی زۆری بۆ ژینگه‌ی نیشتمانه‌كه‌ی هه‌ڵمه‌تی چاندنی ملیۆنێك دره‌ختی له هه‌رێمه‌كه ده‌ست پێكردووه و كاره‌كانیشی له دوو كێڵگه‌ی داپۆشراو به نایلۆن ئه‌نجام ده‌دا و هه‌موو ساڵێك له وه‌رزی پایز دره‌خته‌كان به بچووكی ده‌چێنێت و ئاگه‌داریان ده‌بێ و تا دوای گه‌وره‌بوونیان بگوێزرێنه‌وه و له ناوچه جیا جیاكانی هه‌رێمی كوردستان بچێنرێن.
ئه‌و دره‌خته‌ی كه ئه‌و ده‌یچێنێت و گه‌وره‌یان ده‌كات، به دره‌ختی "سندیان" یان ناوه زانستییه‌كه‌ی بریتییه له Quercus يه‌كێكه له دره‌خته به‌هێز و خۆڕاگره‌كان، به‌رگه‌ی كه‌شوهه‌وای سه‌خت و دژوار ده‌گرێ و به ئاسانی له‌ناو ناچێت، ئه‌مه‌یش به‌لای ئه‌وه‌وه گرنگ بووه، چونكه ئه‌و ئامانجیه‌تی كه دره‌خته‌كان بچێنرێن و گه‌وره ببن و بمێننه‌وه.
له شه‌ش ساڵی ڕابردوو 20%ی دارستانه‌كانی كوردستان له‌ناوچوون
دڵبه‌ند بۆ ئاژانسی
فڕانس پرێس دواوه و ده‌ڵێ، یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌مان له چاندنی ئه‌و دره‌خته له پایزی 2020 ده‌ست پێكردووه و زیاتر له هه‌زار تۆوی دره‌خته‌كه‌مان چاندووه و چاودێری ده‌كه‌ین تا گه‌شه بكات و پاش خۆگرتن و به‌هێزبوونی ده‌یگوێزینه‌وه بۆ ناوچه‌كان و ده‌یچێنینه‌وه.
ئه‌و له شارۆكه‌ی ڕواندزی باكوری شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌ژی و دوای ده‌ستكردن به كار بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كه‌ی، خه‌ڵكێكی زۆر پشتیوانیان لێكردووه و هانیان داوه و كۆمه‌كیان كردووه، تا بتوانێ به سه‌ركه‌وتووانه ملیۆنێك له‌مجۆره دره‌خته گه‌وره بكات و له دارستانه‌كانی كوردستان بچێنرێن.
ئه‌و كچه كورده زۆر جار له‌كاتی گه‌شتی شاخه‌وانی تۆوی دره‌خته‌كه له‌گه‌ڵ خۆی ده‌باته چیاكان و له‌وێ ده‌یانچێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دوو كێڵگه‌ی به نایلۆن داپۆشراوی به پشتیوانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه، كه هه‌موو پایزێك زۆرترین تۆوی ڕووه‌كه‌كه ده‌چێنێت و خزمه‌تیان ده‌كات تا گه‌وره ببن و شه‌تڵه‌كانیان بچێنرێته‌وه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دڵبه‌ند به نرخێكی زۆر كه‌م شه‌تڵی دره‌خته‌كه به خه‌ڵكیش ده‌فرۆشێته‌وه، ته‌نیا له به‌رانبه‌ر هه‌زار دینار به‌سه‌ر خه‌ڵكی دابه‌شی ده‌كات، كه ئه‌م پاره‌یه به به‌راورد به خزمه‌تكردنی نرخێكی زۆر كه‌مه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌یش دره‌خته‌كان به خه‌ڵك ده‌دات، كه له دارستانه‌كان بیچێنن و گرنگی به سه‌وزكردنی كوردستان بده‌ن، تا ژینگه‌ی وڵاته‌كه دوور بێ له گۆڕانكارییه نه‌رێنییه‌كانی كه‌شوهه‌وا.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی دڵبه‌ند ڕواندزی بۆ ئاژانسه‌كه ده‌ڵێ، ئامانجی له‌و كاره، سه‌ره‌ڕای سه‌وزكردنی كوردستان و ڕێگریكردن له گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، هاوكات مه‌به‌ستیه‌تی كه كولتووری نه‌مام و دره‌خت چاندن له ناو كۆمه‌ڵگه بره‌و پێ بدات و هانی هه‌مووان بدات كه ڕوو له چاندنی دره‌خت بكه‌ن، به ئامانجی بوونی ژینگه‌یه‌كی باشتر و پاكتر و گونجاوتر.
دڵبه‌ند ڕواندزی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی ده‌ست پێكردووه و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و خه‌ڵكێكی زۆر پشتیوانی پرۆژه‌كه‌ی ده‌كه‌ن
له ژێر كاریگه‌ری ئه‌و پرۆژه‌یه ئه‌نتیرا تیبسیتاویوات كه ژنێكی چیكی ته‌مه‌ن 50 ساڵه بڕیاریداوه 500 دره‌خت له دارستانه‌كان و سروشتی هه‌رێمی كوردستان بچێنێت، پاش ئه‌وه‌ی به ناوچه‌كه گه‌ڕاوه و بۆی ده‌ركه‌وتووه كه له ئه‌نجامی بۆردمانه‌كان زیانی زۆر به سروشتی ناوچه‌كه گه‌یشتووه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان ته‌نیا له 2014ه‌وه تا ئێسته هه‌رێمی كوردستان 20%ی دارستانه‌كانی به‌هۆی بۆردمانه‌كانه‌وه له ده‌ست داوه، كه كۆی گشتی ده‌گاته 47% به به‌راورد به داتا و ئاماری ساڵی 1999 كه له باره‌ی ڕێژه‌ی دارستان له ناوچه‌كه تۆماركراوه.
ڕێكخراوی "فاو"ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌وباره‌وه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه ساڵانه ڕێژه‌یه‌كی زۆری دره‌خت له ناوچه‌كه له ناو ده‌چن و له‌باره‌ی هۆكاره‌كانیش نه‌یشاردووه‌ته‌وه، كه جه‌نگ و بۆردمان و بڕینه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خه‌ڵك و ئاونه‌دان و ئاگه‌دارنه‌بوونی دره‌خته‌كان هۆی سه‌ره‌كی له‌ناوچوونیانن.