له ساڵی 1979 كۆمپانیای ئۆستن ماڕتن ئۆتۆمبێلێكی دروست كرد و ڕای گه‌یاند، ئه‌مه یه‌كه‌م ئۆتۆمبێل ده‌بێت كه خێراییه‌كه‌ی بگاته 237 میل له سه‌عاتێكدا، به‌ڵام ئه‌و كات نه‌توانرا خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه بگه‌یه‌نن به‌و خێراییه و چه‌ندان جاریش هه‌وڵ دراوه، تا دواجار گه‌یانرایه 192 میل له سه‌عاتێكدا، تا چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر كه ئه‌م ژماره‌یه شكێنرا.
ماڵپه‌ڕی ''
caranddriver'' ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه دوای چه‌ندان ساڵ ئۆتۆمبێلی وێجی مۆدێل 1979 توانی بگاته 200 میل له سه‌عاتێكدا، ئه‌مه‌یش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی كۆمپانیاكه‌یه دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه كه گوتی، ئێمه بیانوو له‌وه نادۆزینه‌وه كه ئۆتۆمبێله‌كه‌مان ناگات به‌و خێراییه، ئه‌وه‌یشمان سه‌لماندووه كه به گۆڕینی چه‌ند پارچه‌یه‌كی كۆن توانیمان هه‌شت میل بۆ 10 میل زیاد بكه‌ین.
ئەم ژمارەیە لەلایەن پێشبڕکێکاری پرۆفیشناڵی بەریتانی دارین توورنەر شکێندراوە
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م خێراییه له‌لایه‌ن ''دارین توورنهر'' پێشبڕكێكاری ئۆتۆمبێلی به‌ریتانی شكێنراوه، ئه‌و توانیویه‌تی خێرایی ئه‌م ئۆتۆمبێله كلاسیكه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1979 بگه‌یه‌نێته 200 میل له سه‌عاتێكدا كه كۆمپانیاكه ئه‌مه به ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زن داده‌نێت.
ئۆستن مارتنی به‌ریتانی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1913 له وڵاتی به‌ریتانیا دامه‌زراوه، كه ئێسته خاوه‌ن چه‌ندان ئۆتۆمبێلی ناوازه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ كۆتایی ساڵی 2018 ش به‌نیازه ئۆتۆمبێلێكی ژێر ده‌ریایی بخاته بازاڕه‌كانه‌وه.