بەدواداچوون لەسەر كۆچی گەنجانی كوردستان دەكرێت

:: PM:05:23:23/02/2017 ‌
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، بەدواداچوون لەسەر كۆچی گەنجانی هەرێمی كوردستان دەكەن و هەوڵیشدەدەن دەرفەتی كاریان لەناوخۆی كوردستان بۆ برەخسێنن.

ئەمڕۆ پێنجشەم، لەمیانی بەرێوەچوونی كۆنفرانسی كۆچی گەنجان، هۆكار و كاریگەری  و ڕێگە چارە محەمەد هاودیانی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامداو رای گەیاند، لێكۆڵینەوە دەكەین لەسەر كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات و نوێنەران لەڕێكخراوەكانی نێودەوڵەتی كار دەكەن لەسەر كۆچی پێچەوانەو بەدواداچون دەكەن لەسەر كۆچی گەنجان.

هاودیانی گوتی، كار دەكەین لەسەر ئەوەی چۆن بتوانین سود لە گەنجان وەربگرین و دەرفەت بڕەخسێنین بۆ گەنجان تا لە ناوخۆی كوردستان كاربكەن.

لەبارەی چاودێری كۆمەڵایەتی خێزان لەهەرێمی كوردستان ئەو وەزیرەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی، پێداچوونەوە بەو لیستانەدا دەكەین و لەسەر بەرنامەیەك كار دەكەین لە داهاتودا ئەو خێزانانەی یارمەتی دەدرێن لەسەر پێوەری هەژاری بێت.

لێدوانی وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لەبارەی كۆچی گەنجان لەكاتێكدایە دوێنی، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵاییەتی بەهاوكاری سندووقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دانیشتووان كۆنفرانسێكی لەبارەی كۆچی گەنجان و هۆكار و چارەسەرەكانی سازكرد و تێیدا ژمارەیەك ئاماری خستەڕوو، لەدوای ڕاپەڕینەوە تا ٢٠١٢ زیاتر لە یەك ملیۆن پەنابەری كورد لە ئەوروپا دەژین.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم