یوتیوب یه‌كێكه له‌و تۆڕه ڤیدیۆییه‌ی هه‌موومان به‌كاری ده‌هێنن و كه‌سمان نییه رۆژێك به‌كاری نه‌هێنابێت، جگه له‌وه ماوه‌ی 15 ساڵه یوتیوب خزمه‌ت ده‌كات و رۆژانه به ده‌یان هه‌زار ڤیدیۆی تری بۆ ئه‌پله‌ود ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێسته بیرت له‌وه كردووه‌ته‌وه كه بڵێی، ئایا یه‌كه‌م ڤیدیۆ كه له یوتیوب هه‌بووبێ كامه‌یه؟
به‌گوێره‌ی یوتیوب و ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی كه كۆمپانیای گووگڵ ''خاوه‌نی یوتیوب'' كردوویه‌تی، ده‌ركه‌وتووه كه یه‌كه‌م ڤیدیۆ كه له یوتیوب دانرابێت، بریتی بووه ''Me at the zoo'' كه بۆ سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆڕه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه و مێرمنداڵێك ڤیدیۆی خۆی كردووه له باخچه‌ی ئاژه‌ڵان.
ئەم ڤیدیۆیە زیاتر لە 15 ساڵ پێش ئێستە بڵاو کراوەتەوە و بە یەکەم ڤیدیۆی یوتیوب دادەنرێت
ئه‌م ڤیدیۆیه له 23ی نیسانی 2005 له یوتیوب بڵاو كراوه‌ته‌وه به ناونیشانی ''Me at the zoo''، واته ''من له باخچه‌ی ئاژه‌ڵان'' ئه‌و كه‌ناڵه‌ی لێشی بڵاو كراوه‌ته‌وه ناوی ''jawed''ـه ئێسته یه‌ك ملیۆن و 590 هه‌زار سه‌بسكڕایبی هه‌یه و ڤیدیۆكه‌یش 144 ملیۆن و 306 هه‌زار و 64 كه‌س سه‌یری كردووه.
گووگڵ یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان له‌بواری ئینته‌رنێتدا كه ئه‌م كۆمپانیایه به‌رھه‌مھێنه‌ری گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین ماڵپه‌ڕی گه‌ڕانه له دنیادا، ئۆفیسی سه‌ره‌كیشی ده‌كه‌وێته كالیفۆڕنیا له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م كۆمپانیایه به پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا یوتیوبی كڕییه‌وه و تا ئێسته‌یش خاوه‌ندارییه‌تی یوتیوب ده‌كات.