وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یهكهمین باخچەی ساوایانی لەشارەدێی شێلازدێی سهر به شارۆكهی ئامێدی كردهوه.
پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوا نیوهڕۆی ئهمڕۆ له پهراوێزی كردنهوهی یهكهمین باخچهی ساوایان له شارهدێی شێلادزێ له كۆنفڕانسێكی رۆژنامهوانی دا رای گهیاند "ناوچەکە پێویستیهكی زۆری به باخچهی ساوایان ههیه و سوپاس بو خوا بە کوششی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باخچەیەکی ساوایان لەسەر شێوە و ستاندارێکی پێشکەوتووی جیهانی لێرهدا بنیاتنراوە و بە پشتیوانی ماموستایان و خەڵکی ناوچەیە خزمەتێکی باش بە منداڵان دەکەت".
زیاتر گوتی، ئێستە هەرێمی کوردستان لە بارودۆخێکی نالەباری دارایی دایه، بهڵام بەپێی توانا و بە هاوکاری دام و دەزگاکانی تر بەردەوامە لە بونیاتنانی ژێرخانێکی ئابووری و پەروەردەیی لە هەرێمی کوردستان و لە ئایندە کاری باشتر بو ناوچەکە و ناوچەکانی تری کوردستان دەکرێت.
باخچەی ساوایانی شێلادزێ پێک دێت لە باخچەیەکی شەش پۆڵی و بڕی شەش ملیون دولاری تێچوە.
ئامێدی: نەوزاد هلوری.