ئه‌مڕۆ له یارییه‌كی به‌هێزدا هه‌ردوو یانه‌ی یوڤێنتوس و ناپۆلی بۆ بردنه‌وه‌ی جامی سوپه‌ری ئیتالیا ركابه‌ریی ده‌كه‌ن.
یارییه‌كه سه‌عات 23:00 له یاریگه‌ی ماپێ له شاری ریجیۆ ئیمیلیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یارییه‌كه له كاتێكدایه، ئاستی یوڤێنتوس له داكشانه و ئه‌نجامه‌كانی وه‌ك پیًویست نین، بۆیه هه‌وڵ ده‌دات به‌رامبه‌ر ناپۆلی بردنه‌وه تۆمار بكات و رێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی بدۆزێته‌وه، هه‌روه‌ها نازناوه‌كه‌ش به‌ده‌ست بهێنێت.
یارییه‌كه بۆ یوڤی له كاتێكی گونجاو‌دا نییه، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی یه‌كشه‌می رابردوو له سێریا ئه‌ی به ئینته‌ر دۆڕا و راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ش ددانی به‌وه‌دا ناوه، تیپه‌كه‌ی ته‌نگژه‌ی هه‌یه، به تایبه‌تی له هێڵی به‌رگریدا.
یوڤی به‌م دواییه ره‌خنه‌ی زۆری ئاراسته ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی تیپه‌كه بۆ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی دابه‌زی.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ناپۆلی به پێچه‌وانه‌ی یوڤێنتوس، ئاستی به‌رز بووه‌ته‌وه و له دوایاریشدا توانی به ئه‌نجامێكی گه‌وره و به 6-0 گۆڵ له فیۆرێنتینای برده‌وه و ئێسته له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی سێریا ئه‌یه.
ناپۆلی به هیوای ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ له جامی سوپه‌ر، سیناریۆی جامی ئیتالیای وه‌رزی رابردوو دووباره بكاته‌وه، كاتێك توانی به لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له یوڤی بباته‌وه و نازناوه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت.
یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تریشی هه‌یه، كاتێك دوو هاوڕێی پێشوو، ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، گاتوزۆی راهێنه‌ری ناپۆلی و پیرلۆی راهێنه‌ری یوڤی، كه پێشتر به‌یه‌كه‌وه له یانه‌ی میلان له هێڵی ناوه‌ڕاست یارییان ده‌كرد.
له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا هه‌ریه‌كه له ڤیكتۆر ئۆسیمین و فابیان رۆیز له ناپۆلی، ئالێكس ساندرۆ، خوان كوادرادۆ و ماتیاس دی لێخت له یوڤی، به هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شداریی ناكه‌ن.