دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به‌فه‌رمی كۆشكی سپی جێهێشت و به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی جۆبایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا ناكات.
تره‌مپ و میلانیای هاوسه‌ری به فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ی شاره‌كه‌ی خۆیان بۆ فلۆریدا. تره‌مپ ده‌بێته شه‌شه‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی دوای خۆی ناكات.
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا وتارێكی كورتی پێشكه‌شكرد و ڕای گه‌یاند، هیواداره كه به‌جێهێشتنی كۆشكی سپی ماوه‌یه‌كی زۆر درێژه نه‌كێشێت و ئه‌و پڕۆژه‌ی خۆی هه‌یه له داهاتوو.
به‌پێی یاساكانی ئه‌مه‌ریكا تره‌مپ ده‌توانێ جارێكی تر خۆی كاندید بكاته‌وه به مه‌رجێك له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه هیچ تۆمه‌تێكی له‌سه‌ر ساغ نه‌بێته‌وه، چونكه ژماره‌یه‌ك سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه.
20ی كانوونی دووه‌می ساڵی دوای هه‌ڵبژاردن ڕۆژی سوێندخواردنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكایه و ئه‌مڕۆ یش جۆبایدن وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا سوێندی یاسای ده‌خوات.