ئه‌مشه‌و له درێژه‌ی یارییه‌كانی پرێمه‌رلیگی ئینگلته‌را هه‌ردوو تیپه‌كه‌ی شاری مانچێسته‌ر یارییان هه‌یه و هه‌ردوولاش به ئامانجی گرتنی پله‌ی یه‌كه‌م ململانێ ده‌كه‌ن.
له یارییه‌كی دواخراوی گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی ئینگلته‌را، ئه‌مشه‌و مانچێسته‌ر سیتی به سه‌ركردایه‌تی گواردیۆلای راهێنه‌ر، سه‌عات 21:00 به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێللا یاریی ده‌كات و ئه‌ركیشی ئاسان نابێت.
مان سیتی له پله‌ی سێیه‌مه و 35 خاڵی هه‌یه، به بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه ژماره‌ی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ لێسته‌ر سیتیی پێشه‌نگ یه‌كسان ده‌كات و ده‌بنه 38 خاڵ، به‌مه‌ش بۆی هه‌یه به جیاوازی گۆڵ پله‌ی یه‌كه‌میشی لێ وه‌ربگرێت.
به‌ڵام مانچێسته‌ر سیتی بۆ ئه‌م ئامانجه‌ی به‌ربه‌ستێكی له پێشه، چونكه هه‌ر ئه‌مشه‌ویش مانچێسته‌ر یونایتدی هاوشاری و ركابه‌ری، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر فولهام یاریی ده‌كات و به بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه، به‌بێ ركابه‌ر پله‌ی یه‌كه‌م وه‌رده‌گرێته‌وه.
مان یونایتد ئێسته له پله‌ی دووه‌مه و 37 خاڵی هه‌یه، به بردنه‌وه له فولهام ده‌بێته 40 خاڵ و پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گرێت.
یارییه‌كه‌ی مان یونایتد و سه‌عات 23:15 خوله‌ك ده‌ست پێ ده‌كات.
هاوكات یاریی نێوان لیدز یونایتد و ساوسامتۆن، كه ده‌بوو ئه‌مڕۆ بكرێت، دواخرا.