رۆژی پێتج شه‌ممه‌ی داهاتوو لقی دهۆكی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد بۆ یه‌كه‌م جار سیمینارێك له‌سه‌ر داستانی زه‌مبیل فرۆش ساز ده‌كات كه ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای راپۆرتێكی هه‌فته‌نامه‌ی وشه دێت كه به‌ر له‌مانگێك له‌سه‌ر بڵاوكرایه‌وه و تیایدا باس له پشت گوێ خستنی ئه‌و داستانه كرابوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکێتیی نوسەرانی کورد - لقی دهۆک ئێواره كۆڕێكی چیڕۆك خوێندنه‌وه‌ی بۆ چوار چیڕۆك نووسی شاره‌كه ساز كرد، كه تیایدا چیڕۆك نووسان چیڕۆكنووسان له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان چیڕۆكیان پێشكه‌ش ئاماده‌بووانی كۆڕه‌كه كرد.
محەمەد زێباری جێگری سه‌رۆكی لقی دهۆكی یەکێتیی نوسەرانی کورد به "وشه"ی راگه‌یاند "به‌رده‌وام ده‌بین له سه‌ر زنجیره كۆڕه‌كانمان و پێنج شه‌ممه‌ی داهاتووش سیمینارێكمان له‌باره‌ی زه‌مبیل فرۆش ده‌بێت بۆ ئەوەی داستانی زەمبیل فڕۆش لەناو نەچێت و پارێزڕاوتر بێت.
به‌ر له مانگێك هه‌فته‌نامه‌ی "وشه" به‌دواداچوونێكی بۆ داستانی زەمبیل فرۆش كرد، کە یەکێکە لە رەمزە كولتووری و ئه‌ده‌بیه‌كانی کورد و مەزارگەی ئەو کە ئێسته لە شاری باتیفای سەر بە شارۆکەی زاخۆیە پشتگوێ خڕاوە.
دهۆک ، نەوزاد هلوری.