دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی كانوونی دووه‌م، راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ له تۆپی پێ ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح ده‌ستی له كاره‌كه‌ی كێشایه‌وه و رایگه‌یاند ناتوانێت له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، سه‌رۆكی یانه‌كه ره‌تی كرده‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه قبوڵ بكات و رای گه‌یاند، ده‌ستبه‌رداری راهێنه‌ره‌كه‌یان نابن.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح له مه‌شقی یانه‌ی زاخۆ بڵاوبووه‌وه، سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ حه‌مید سه‌لمان هه‌واڵه‌كه‌ی ره‌ت كرده‌وه و له‌م باره‌یه‌وه به په‌یجی فه‌رمی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ئه‌وان ده‌ستبه‌رداری ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح نه‌بوونه، به‌ڵكو ئه‌و له دوای یاریی به‌رامبه‌ر قاسم، داوای مۆڵه‌تی كردووه بۆ كاروباری تایبه‌تی خۆی، دوای ئه‌وه ده‌نگۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی بڵاوبووه‌ته‌وه.
گوتیشی: "پێش ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت، مووچه‌كه‌شی وه‌رگرتووه و كێشه‌ی نه‌بووه، بۆیه ده‌نگۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی له كاتی خۆیدانه‌بوو، چونكه ئێمه ده‌ستبه‌رداری نابین و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر هه‌بێت، چونكه ئه‌و هێشته راهێنه‌ری ئێمه‌یه".
ئه‌حمه‌د سه‌ڵا یاریزانێكی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه و ئه‌م وه‌رزه مه‌شقی یانه‌ی زاخۆی وه‌رگرتووه و ئه‌نجامی باشی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌دا به‌ده‌ست هێناوه، به تایبه‌تی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌كانی زه‌وڕا و جه‌وییه و به‌رامبه‌ربوونی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ته‌ڵه‌به و شوڕته.
ئێسته یانه‌ی زاخۆ له ریزبه‌ندی شه‌شه‌م خولی نایابی عێراقه به 22 خاڵ.