تەقینەوەیەكی بەهێز مەدریدی هەژاند

:: PM:07:20:20/01/2021 ‌

ئەمڕۆ چوارشەم تەقینەوەیەكی بەهێز مەدریدی پایەتەختی ئیسپانیای هەژاند، كە بەلایەنی كەم دوو كوژراو و چەند بریندارێكی لێ كەوتەوە، بەپێی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بەهۆی تەقینەوەكەوە تەلارێك لە ناوەڕاستی شارەكە وێران بووە.
تۆمارێكی ڤیدیۆیی تەقینەوەكە و قەبارەی زیانەكانی بڵاو كراوەتەوە
لویس مارتینیس، سەرۆكی شارەوانی مەدرید گوتی، ئەو تەقینەوەی كە بەلایەنی كەم دوو كوژراو و چەند بریندارێكی لێ كەوتەوە، بووەتە هۆی وێرانبوونی تەلارێك لە ناوەڕاستی شارەكە، تەقینەوەكەیش بەهۆی گازەوە بووە، ئەو لە شوێنی تەقینەوەكە لە شەقامی تۆلیدۆ لە ناوەڕاستی مەدرید بە رۆژنامەوانانی راگەیاند، پێدەچێت تەقینەوەكە بەهۆی گازەوە بووبیبَت. 

لەوكاتەی ماڵپەڕی "یۆرۆ نیوز"، تۆمارێكی ڤیدیۆیی تەقینەوەكەی و قەبارەی زیانەكانی لێی كەوتەوە بڵاو كردەوە، میدیاكانی ئیسپانیا ئاماژەیان كرد كە تیمەكانی رزگاركردن و بەهاناچوون و ئاگركوژێنەوە و پۆلیس دوای بیستنی دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە چوونەتە شوێنەكە، بەڵام هیچیان لەبارەی هۆكاری تەقینەوەكە نەگوت كە لە تەلارێكی نزیك لە خانەی بەساڵاچوواندا لە ناوەڕاستی مەدرید رووی داوە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل