هاوشێوه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێل و عه‌ریزه‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌كه‌رتی تایبه‌ت له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، داوا ده‌كرێت حكوومه‌ت كه‌رتی ئاویش بگرێته‌وه خۆی و داهاته‌كه‌ی بۆخۆی بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی كانوونی دووه‌م، ئه‌رشه‌د لۆلانی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، حكوومه‌ت پرسی تابلۆی ئۆتۆمبێلی له كه‌رتی تایبه‌ت وه‌رگرتووه‌ته‌وه و ئێسته سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه داهاتی تابلۆكان له‌مه‌ودوا خۆی كۆی بكاته‌وه.
ئه‌مه هه‌نگاوێكی باشه به ئاڕاسته‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داهات
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌مه هه‌نگاوێكی باشه به ئاڕاسته‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داهات و دابینكردنی سه‌رچاوه‌یه‌كی تر بۆ حكوومه‌ت.
لای خۆیه‌وه ئامانج جه‌لال گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پێشتر پاره‌ی ئاو كه وه‌رده‌گیرا، به‌پێی ڕووبه‌ری باڵه‌خانه‌كان بوو، به جۆرێك 100 مه‌تری پێنج هه‌زار دینار، 150 مه‌تری حه‌وت هه‌زار و 500 دینار و 200 مه‌تری بڕی 10 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه ئێسته ئه‌و پڕۆسه‌یه كراوه‌ته پێوه‌ر و پاره به‌پێی زۆری و كه‌می به‌كارهێنانه‌كه پاره وه‌رده‌گیرێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر ڕای گه‌یاندبوو كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن تا داهاتی ناوخۆ به‌رز بكه‌نه‌وه و بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌یش چه‌ند هه‌نگاوێكی ڕژد ده‌نێن.
د.خالید حه‌یده‌ر شاره‌زای ئابووری و مامۆستای زانكۆی سلێمانی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكی هه‌ستیاری دارایی ناله‌باردایه، بۆیه هه‌موو ڕێیه‌كی شیاو ده‌گرێته‌به‌ر بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، باشتره له‌م قۆناغه‌دا حكوومه‌ت هه‌وڵ بدات داهاته‌كان لای خۆی بن، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رانبه‌ر به‌غدا به به‌هێزی بمێنێته‌وه.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا