جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سوێندی یاسای خوارد و به‌فه‌رمی بووه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا. ئه‌وه‌یش ده‌بێته 46همین سه‌رۆك بۆ ئه‌و وڵاته.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی كانوونی دووه‌م، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سوێندی یاسای خوارد و بووه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا. هه‌رچه‌نده تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به‌شداری رێوڕه‌سمه‌كه‌ی نه‌كرد، به‌ڵام بایدن له وتاره‌كه‌یدا گوتی، پێویسته گه‌لی ئه‌مه‌ریكا یه‌ك بگرێته‌وه.
زیاتر گوتی، پێویسته توندوتیژی و نه‌بوونی كار و نه‌خۆشی كۆتایی پێبهێنین و به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنایش زاڵ بین.
ده‌بینه چرای ئازادی و دیموكراسی له هه‌موو جیهان
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه "ده‌بینه چرای ئازادی و دیموكراسی له هه‌موو جیهان" و هێزێكی گه‌وره ململانێی خسته نێوانمان.
سه‌رۆكی ئه‌مڕۆی ئه‌مه‌ریكا كێیه؟
جۆ بایدن له سكرانتۆن له ویلایه‌تی پنسلڤانیا له 1942 له‌دایك بووه، سه‌ره‌تا له 1969 وه‌ك پارێزه‌ر كاری كردووه، دوای ئه‌وه له 1970 بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی نیوكاسڵ، دوای سێ ساڵ و بۆ یه‌كه‌مجار له ژیانی سیاسی بووه ئه‌ندامی ئه‌نجووومه‌نی پیران، ئه‌وكات بچووكترین سیناتۆر بووه له مێژووی ئه‌مه‌ریكا و توانی بۆ شه‌ش خول له‌وێ بمێنێته‌وه.
له 1988 بایدن یه‌كه‌مجار وه‌ك كاندیدی پارتی دیموكرات به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كرد، له 2008 جارێكی تر كاندید كرایه‌وه، به‌ڵام هه‌ردووجار شكستی هێنا، له 2017 نیازی خۆی بۆ به‌شداریكردن بۆ سێیه‌مجار له هه‌ڵبژاردن بۆ 2020 راگه‌یاند، بایدن كه به مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاو له‌گه‌ڵ ژناندا ناسراوه، هه‌شت ساڵ له كۆشكی سپی وه‌ك جێگری ئۆباما كاری كرد.
بایدن كه وه‌ك جێگری باراك ئۆباما، یه‌كه‌م سه‌رۆكی ره‌شپێستی ئه‌و وڵاته، كاری كرد، كامالا هاریسی، وه‌ك جێگری خۆی دیاری كردووه، كه كه‌سێكی ئاسیایی لاتینییه، به‌وه‌یش پێكهاته‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆلای خۆی راكێشا.