له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه و باسكردنی نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده، زۆر پرسیار به بیرمان دادێت. ئایا ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌گوازرێته‌وه له باڵنده‌وه بۆ مرۆڤ؟ چۆن و به چ ڕێگایه‌ك؟. له‌مباره‌یه‌وه د.حوسێن مه‌عرووف پزیشكێكی ڤێته‌رنه‌ری له چاوپێكه‌وتنێكدا وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
•ئایا ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌گوازرێته‌وه له باڵنده‌وه بۆ مرۆڤ؟
ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده، په‌تایه‌كی ڤایرۆسی درمه له بنه‌ڕه‌تدا تووشی باڵنده ده‌بێت. ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده چه‌ندان جۆری هه‌یه وه پۆلینی جۆره‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژماره‌ی پڕۆتینی (Hem agglutinin/H-Neuraminidase/N) H&N، به‌ڵی مرۆڤ تووشی ئه‌م په‌تایه ده‌بێت له ڕێی به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ په‌له‌وه‌ر یان به به‌ركه‌وتن به‌و شوێن و مه‌وادانه‌ی كه پیس بووه به ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزا یان خواردنی گۆشتی باڵنده‌یه‌كی تووشبوو به‌و نه‌خۆشییه.
مرۆڤ تووشی ئه‌م په‌تایه ده‌بێت به به‌ركه‌وتن به‌و شوێن و كه‌لوپه‌ل و مادانه‌ی كه پیس بووه به ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا، چونكه ڤایرۆسه‌كه له باڵنده به‌هۆی ریقنه و لیكی باڵنده‌كان دێته‌ده‌ره‌وه، ئه‌وكات به‌هۆی هه‌وا ده‌گوازرێته‌وه.
له ناوبردنی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزانی باڵنده "H5N1"ی كوشنده، چه‌ندان ساڵی پێویسته بۆ كۆنتڕۆڵكردن و له‌ناوبردنی و سه‌ره‌تای درووست بوونی ئه‌م نه‌خۆشییه له باڵنده‌ی كێوی بڵاو بووه‌وه و دواتر گواسترایه‌وه بۆ باڵنده ماڵییه‌كان.
* مه‌ترسی له خواردنی گۆشتی مریشك هه‌یه؟
به‌ڵی مه‌ترسی گه‌وره هه‌یه، بۆیه پێویسته تا دره‌كه‌وتنی ئه‌نجامه‌كان هاووڵاتییان مامه‌ڵه‌ی هه‌ستیار له‌گه‌ڵ په‌له‌وه‌ر بكه‌ن.
خواردنی گۆشتی باڵنده‌ی تووشبووی سه‌ربڕاوی زیندوو و تووشبووی سه‌ربڕاوی به‌ستراو و هێلكه‌ی باڵنده‌ی تووشبوو زۆر ترسناكه، هه‌روه‌ها هاووڵاتییان ده‌بێت وریا بن له‌وه‌ی كه له كاتی ده‌ست لێدانی ڕووكه‌شی ده‌ره‌وه‌ی هێلكه، به‌تایبه‌ت خاوه‌ن دووكاندار و ئه‌وانه‌ی كێڵگه‌یان هه‌یه ڕۆژان هێلكه‌كان كۆ ده‌كه‌نه‌وه پێویسته هه‌ستیار بن.