سه‌رچاوه‌یه‌ك له یانه‌ی هه‌ولێر رای گه‌یاند، فه‌رحان شه‌كور یاریزانی یانه‌كه‌یان، به هۆی ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی، یانه‌كه جێ ده‌هێڵێت.
رێبین ره‌مزی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر، به وشه سپۆرتی راگه‌یاند، یاریزان فه‌رحان شه‌كور، هێرشبه‌ری یانه‌كه‌یان، گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌واو بوو، بۆیه یانه‌كه جێ ده‌هێڵێت.
گوتیشی: "یانه‌كه‌مان سوپاسی یاریزانه‌كه ده‌كات، كه له دوو ماوه‌ی جیاوازدا له یانه‌كه یاریی كردووه و خزمه‌تی یانه‌كه‌ی كردووه".
فه‌رحان شه‌كور كورده و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی داقووقه، پارساڵ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی داڵكورد كرد، كه یانه‌یه‌كی كوردییه و له سوێده، به‌ڵام دواتر به شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هه‌ولێره‌وه كرد له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه، ئێسته‌ش له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی هاتووه.
فه‌رحان شه‌كور ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا دوو گۆڵی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر تۆمار كرد.
فه‌رحان له چه‌ندانی تری عێراق و هه‌روه‌ها له هه‌ڵبژارده‌ی لاوان و ئۆڵمپیی عێراقیش یاریی كردووه.