له بۆندسلیگای ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بایرن میونشن به زه‌حمه‌ت بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی ئۆگسبۆرگدا تۆمار كرد.
یارییه‌كه له گه‌ڕی 17 له یاریگه‌ی ئۆگسبۆرگدا ئه‌نجام درا و تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش رۆبێرت لێڤاندۆڤسكی به په‌ناڵتی له خوله‌كی 13دا تۆماری كرد.
به‌م بردنه‌وه‌یه بایرن شوێنی خۆی له پێشه‌نگی بۆندسلیگا قایمتر كرد و ژماره‌ی خاڵه‌كانی كرده 39 خاڵ، له به‌رامبه‌ردا ئۆگسبۆرگ، كه له یارییه‌كه‌دا لێدانێكی سزایان له ده‌ست دا، به 19 خاڵ له پله‌ی 12ی ریزبه‌ندین.
ئه‌نجامی یارییه‌كی تری شه‌وی رابردوو به‌م شێوه‌یه بوون:
شاڵكێ 1-2 كۆڵن
ئه‌رمینیا بیلیفێڵد 3-0 شتوتگارت
فرایبۆرگ 2-2 ئینتراخت فڕانكفۆرت
لایپزیگ 1-0 یۆنیۆن به‌رلین.