ئه‌مڕۆ گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی نایابی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات و چوار یاری به‌ڕێوه ده‌چن، یارییه‌كیش به‌هۆی به‌فربارینه‌وه گواسترایه‌وه.
ئه‌مڕۆ سه‌عات 14:00 چوار یاری له خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی پێ به‌ڕێوه‌ده‌چن، لووتكه‌ی یارییه‌كان دیداری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانییه، كه ده‌بوو له یاریگه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له پیرمام بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر و ساردیی كه‌شوهه‌واوه، به بڕیاری یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان، یارییه‌كه بۆ یاریگه‌ی دووه‌می فرانسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر گواسترایه‌وه.
له یارییه‌كی تردا یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له یاریگه‌ی خۆیدا میوانداریی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات.
هانده‌رانی چه‌مچه‌ماڵ له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی جوان‌دا، رایان گه‌یاندووه، هه‌ر هانده‌رێكی یانه‌ی هه‌ولێر رووبكاته شارۆچكه‌كه‌یان، بۆ نانی نیوه‌ڕۆ داوه‌تی ئه‌وان ده‌بێت و رێزی لێ ده‌گرن.
له شاری سلێمانیشدا یانه‌ی نه‌ورۆز میوانداریی یانه‌ی دهۆك ده‌كات.
له دوایاریشدا یانه‌ی برایه‌تی رووده‌كاته كه‌لار و له‌وێدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی شێروانه ده‌بێته‌وه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت یارییه‌كه‌ی نێوانیان به‌هێز بێت.
هاوكات سبه‌ی هه‌ینی، سێ یاری تر له گه‌ڕی حه‌وته‌می خوله‌كه دێنه ئه‌نجامدان.
خولی نایابی كوردستان له‌م وه‌رزه‌دا به به‌شداریی 15 یانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌ش كراون.
ئێسته له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا یانه‌ی سیروانی نوێ له پله‌ی یه‌كه‌مه به 14 خاڵ، له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش یانه‌ی زاخۆ پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه به 11 خاڵ.