ئەمڕۆ چوارشەم سەعات سێی دوای نیوەڕۆ لە رێگەی سماقوڵی، رووداوێكی هاتوچۆ بووە هۆی گیان لەدەستدانی سێ ئەندامی خێزانێك.
پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردەوە رووداوەكە لە نێوان كۆیە و دێگەڵە بووە و دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەكە، دەركەوت كە ئۆتۆمبێلێك لە جۆری شۆڤرلێت (ئۆپترا)، بەهۆی خێرا لێخوڕینەوە كۆنترۆڵی خۆی لە دەست داوە و خۆی كێشاوە بەلۆرییەكی بارهەڵگر و لە ئاكامدا شۆفێر و سەرنشینەكانی گیانیان لە دەست داوە.
بەگوتەی پۆلیس، ناوی ئەو كەسانەی لەو رووداوەدا مردوون بریتین لە بڕیار مام رۆیاڵ تەمەن ۲۷ ساڵ، كوردستان جەوهەر كەریم، تەمەن ٤۹ ساڵ و لێوان بڕیار مام رۆیاڵ، تەمەن سێ مانگ.
پۆلیسی هاتوچۆ باسی لەوەش كرد كە هەرسێ سەرنشینەكە لە شوێنی رووداو مردوون و فریای ئەوە نەكەوتوون بگەیەنرێنە نەخۆشخانەیەكی فریاكەوتن.
جێگەی باسە دۆسیەی لێكۆڵینەوە لە لایەن پۆلیسەوە كراوەتەوە و شوفێری بارهەڵگرەكەش گیراوە.