ئه‌مڕۆ له یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر میوانداریی یانه‌ی حدوود ده‌كات و ئامانجی ئه‌وه‌یه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌نجامه باشه‌كانی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی كانوونی دووه‌م، له گه‌ڕی 15ی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی حدوود یاریی ده‌كات.
یانه‌ی هه‌ولێر دوای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپ، ئه‌مڕۆ هه‌لی ئه‌وه‌ی هه‌یه بردنه‌وه تۆمار بكات و سێ خاڵ به‌ده‌ست بهێنێت، كه له كۆی هه‌شت یاریی رابردوویدا ته‌نیا یه‌ك بردنه‌وه‌ی تۆمار كردووه، له دوایاریشدا هه‌فته‌ی رابردوو له به‌غدا به 0-3 گۆڵ به یانه‌ی جه‌وییه دۆڕا.
هه‌ولێر بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له چه‌ند یاریزانێكی بێبه‌ش ده‌بێت، ئه‌وانیش ئێرتۆنی پیشه‌گه‌ری به‌ڕازیلی به هۆی كارتی سوور، دیار عه‌لی و هه‌ڵۆ فایه‌ق پێكانیان هه‌یه، هه‌روه‌ها گرێبه‌ستی فه‌رحان شه‌كوریش ته‌واو بووه و له تیپه‌كه رۆیشتووه.
یانه‌ی هه‌ولێر له پله‌ی 13ی ریزبه‌ندییه و 17 خاڵ و یانه‌ی حدوودیش له پله‌ی 18یه و 13 خاڵی هه‌یه.