له یارییه‌كانی جامی شای ئیسپانیا یانه‌ی بارسێلۆنا له كاتی زیادكراودا توانی به‌ربه‌ستی یانه‌ی كۆرنیای پله سێ ببڕێت و سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات.
له یارییه‌كه‌دا، كه شه‌وی رابردوو له یاریگه‌ی كۆرنیا كرا، بارسێلۆنا تا كاتی ئاسایی یارییه‌كه نه‌یتوانی بردنه‌وه تۆمار بكات، هه‌رچه‌نده دوو لێدانی سزاشی بۆ هه‌ژمار كرا، به‌ڵام هه‌ریه‌كه له عوسمان دێمبێلی و میرالیم پیانیچ له خوله‌كه‌كانی 39 و 79 لێدانه سزاكانیان فه‌وتاند.
له دوو گێمی زیادكراوی یارییه‌كه‌دا بارسێلۆنا توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات، گۆڵی یه‌كه‌م له خوله‌كی 92 عوسمان دێمبێلی و له خوله‌كی 120یشدا مارتن برایتوایت.
به‌م ئه‌نجامه بارسێلۆنا رێگه‌ی نه‌دا وه‌ك ریال مه‌درید له‌سه‌ر ده‌ستی تیپێكی پله سێ بكرێته ده‌ره‌وه، به‌ڵكو خۆی گه‌یانده قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا، كه هه‌ر خۆی خاوه‌نی ژماره‌ی پێوانه‌ییه له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه.
هه‌ر له شه‌وی رابردوودا، یانه‌ی ئاتلێتیك بیلباو به 2-1 گۆڵ له یانه‌ی ئیبێزای برده‌وه و خۆی گه‌یانده قۆناغی 16.