پسپۆڕێكی نه‌خۆشییه‌كانی پێست ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، دوای دوو هه‌فته تا دوو مانگ له چاكبوونه‌وه له كۆرۆنا، تووشی هه‌ڵوه‌ڕینی قژ ده‌بن.
دكتۆر
بهلینا بابایڤا پزیشكی ڕووسیی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی پێست ده‌ڵێ: زۆر كه‌س له‌دوای تووشبوونیان به كۆرۆنا و چاكبوونه‌وه‌یان، تووشی هه‌ڵوه‌رینی قژ ده‌بن و تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێیان ده‌كات.
مه‌ترسیدار نییه و شتێكی ئاساییه
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌م حاڵه له دوو هه‌فته تا دوو مانگ دوای چاكبوونه‌وه له كۆرۆنا ڕوو ده‌دات، به‌ڵام مه‌ترسیدار نییه و شتێكی ئاساییه، له زانستی پزیشكیدا به كاردانه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ناسراوه.
ئه‌و پزیشكه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌م حاڵه‌ته هیچ زیانێك به نه‌خۆشه‌كان ناگه‌یه‌نێت و هه‌ڵوه‌ڕینی قژه‌كه‌ش تا ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام نابێت، دوای ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ی ڤایرۆسه‌كه له جه‌سته، به ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌موو شت ئاسایی ده‌بێته‌وه و هه‌ڵوه‌ڕینی قژیش كۆتایی دێت.