به‌پێی ئه‌وه‌ی له میدیاكانی خۆیان بڵاو كراوه‌ته‌وه، بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی ئاداردا، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان چواره‌مین كۆنگره‌ی خۆیان ببه‌ستن، به‌ڵام له ئێسته‌وه ئه‌وانه‌ی نزیكن له عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، وازهێنان ڕاده‌گه‌یه‌نن.
عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامییه و تا ئێسته هیچ ركابه‌رێكی بۆ پۆستی ئه‌میری نییه، بۆیه هه‌موو ئاراسته‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه باپیر جارێكی تر ببێته‌وه ئه‌میری كۆمه‌ڵه‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌وه‌یش به‌سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ناو كۆمه‌ڵ داده‌نرێ.
جارێكی تر خۆی بۆ هیچ پۆستێك له‌ناو ئه‌و حزبه له كۆنگره كاندید ناكاته‌وه
له‌وكاته‌وه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامییه، باپیر چه‌ندان كه‌سی وه‌ك نزیكی خۆی دیاری كردووه كه زۆرترین پرس و راوێژی له‌گه‌ڵ ئه‌وان بووه، به‌ڵام له پاڵ ئه‌وه‌یشدا به‌هۆی ئه‌نجوومه‌نێك به‌ناوی بانگخوازی ناڕه‌زایی له‌ناو حزبه‌كه‌دا دروست بووه.
حه‌سه‌ن بابه‌كر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌یه و له واڵی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك ڕای گه‌یاندووه، جارێكی تر خۆی بۆ هیچ پۆستێك له‌ناو ئه‌و حزبه له كۆنگره كاندید ناكاته‌وه.
بابه‌كر كه به ده‌سته راستی عه‌لی باپیر داده‌نرێ و وه‌ك به‌رپرسی نووسینگهكهیشی كاری كردووه، به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، بێزار بووه له‌و سیاسه‌ته دووفاقییه‌ی كه كۆمه‌ڵ و عه‌لی باپیر ده‌یكه‌ن.
كێشه‌كانی ئه‌و حزبه به‌ته‌واوی له لێواری ته‌قینه‌وه نزیك بووه‌ته‌وه
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا د. ئیبراهیم محه‌مه‌دیش كه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تییه و له به‌ریتانیا داده‌نیشێ، بڕیاری داوه كه چیتر خۆی كاندید نه‌كاته‌وه.
دوای ئه‌و روونكردنه‌وانه‌ی دراون له‌لایه‌ن كه‌سانی نزیك له عه‌لی باپیره‌وه كه ئیشی حزبی وه‌رناگرنه‌وه، له‌لایه‌ن كادرانی كۆمه‌ڵه‌وه هێرشی توند ده‌كرێ و به‌شێك له كادران بۆ د. ئیبراهیمیان نووسیوه، "تۆ هه‌ر له به‌ریتانیا بوویت و ناو به‌ناو كه‌ناڵی په‌یام بانگێشتی ده‌كردی"، ئه‌وه‌یش وه‌ك هێمایه‌كه كه كێشه‌كانی ئه‌و حزبه به‌ته‌واوی له لێواری ته‌قینه‌وه نزیك بووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه له كۆنگره‌ی داهاتوو سه‌ركه‌وتوو نه‌بن، به‌تایبه‌ت ئێسته كه عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌گه‌ر به ته‌نیایش بمێنێته‌وه، خواستی خۆ كاندیدكردنه‌وه‌ی هه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی "وشه"، هێشتا ناڕه‌زاییه‌تییه‌كان له‌وه زیاترن كه ده‌ركه‌وتوون، ئه‌گه‌ری وازهێنانی ژماره‌یه‌كی زۆر له كادرانی ئه‌و حزبه له‌ناو كۆنگره‌ی چواره‌م هه‌یه ئه‌گه‌ر دوا نه‌خرێ.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كێشه‌كانه، به‌تایبه‌ت كه گرووپێكی له ده‌وری خۆی كۆ كردبووه‌وه، به‌ڵام دواتر ئه‌و گرووپه وا لێی دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
وه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێك بووه و هیچ حیسابێك بۆ كادری خواره‌وه‌ی ئه‌و حزبه نه‌كراوه.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ٣١/ ٥/٢٠٠١ له بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامی و له ده‌رئه‌نجامی له‌تبوونی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، جیابووه‌وه له ژێر ناوی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌لی باپیر ڕاگه‌یه‌نرا و له‌وكاته‌وه هه‌ر خۆی ئه‌میره.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" ئه‌و سێ كۆنگره‌یه‌ی كه كۆمه‌ڵ كردوونی، زۆرینه‌ی به ته‌زكییه و خزمخزێنه دانراون كه هه‌موویان پێویست بوو خواستی عه‌لی باپیری له‌سه‌ر بێ، به‌ڵام پێناچێ ئه‌و كۆنگره‌ی داهاتوو به دڵی ئه‌و به‌ڕێوه بچێ.
كۆنگره‌ی یه‌كه‌می ئه‌و حزبه 11ی كانوونی یه‌كه‌می 2005 به‌ڕێوه چوو، كۆنگره‌ی دووه‌میان كه هه‌ر به‌خواستی عه‌لی باپیر بوو له 15 ته‌مووزی 2010 به‌ڕێوه چوو، هه‌ر به‌خواستی عه‌لی باپیر پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵ دانرانه‌وه. له كۆنگره‌ی سێیه‌میشدا كه سه‌ره‌تای كێشه‌كانی ئه‌و حزبه بوو له 30 ئایاری 2015 به‌ڕێوه چوو.
عه‌لی باپیر كێیه؟
عه‌لی باپیر وه‌تمان له عه‌شیره‌تی میراوده‌لییه و له هاوینی ساڵی 1961ی زاینی له گوندی كه‌نجاڕه‌ی سه‌ر به شاره‌دێی سه‌نگه‌سه‌ری سه‌ر به پشده‌ر له دایك بووه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه‌ن و نزیكه له هاوڕێكانی. به‌ڵام به‌پێی ئه‌و وازهێنانه‌ی ئێسته هاوڕێكانی بێ، پرسیاری ئه‌وه دروست ده‌بێ كه عه‌لی باپیر ناتوانێ ئیداره‌ی هاوڕێیه‌تی بدات یان هاوڕێكانی له‌و هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه، بۆیه هه‌موو ئه‌وانه بۆمبێكن و ئه‌گه‌ری هه‌یه له كۆنگره بته‌قێته‌وه.