به‌رپرسانى كارگێڕى و ته‌ناهى له شارۆكه‌ى خورماتوو ئاشكراى ده‌كه‌ن، رێژه‌ى به‌كارهێنانى ماده هۆشبه‌ره‌كان له سنووره‌كه‌یاندا به‌ره‌و هه‌ڵكشان چووه. ئه‌وان راسته‌وخۆ چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى به هێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
هێمن حه‌سه‌ن گه‌نجێكی شارۆكه‌ی دووزخورماتووه، ئه‌و نیگه‌رانه له بڵاوبوونه‌وه‌ى ماده هۆشبه‌ره‌كه‌یان له شارۆكه‌كه‌یاندا و به "وشه" ده‌ڵێ، "هه‌ر ناوچه‌یه‌ك چه‌ندان هێزى چه‌كدار و ته‌ناهى تێدا بێت و كه‌س حیساب بۆ كه‌س ناكات، به‌دڵنیایییه‌وه كردارى ناپه‌سه‌ندى تێدا بڵاو ده‌بێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى له بڵاوبوونه‌وه‌ى ماده هۆشبه‌ره‌كان له خورماتوو به‌دى ده‌كرێت".
نه‌وزاد سابیر گه‌نجێكی قوتابیی شارۆكه‌ی خورماتووه و بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى ئالووده‌ى ماده هۆشبه‌ره‌كانن، له گه‌ڕه‌كه شیعه‌نشینه‌كان نیشته‌جێن كه میلیشا شیعه‌كان تیایدا باڵاده‌ستن یان نزیكن له‌وانه‌وه".
به‌پێى داتاكانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی خورماتوو، زیاتر له 500 كه‌س له ساڵى 2016دا به‌هۆى به‌كارهێنانى ماده هۆشبه‌ره‌كان گیراون و له‌و ژماره‌یه‌شدا 40 له گیراوه‌كان بازرگانییان به ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه كردووه.
فاڕووق ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی خورماتوو به "وشه"ی راگه‌یاند، "به‌كارهێنانی تلیاك و ماده هۆشبه‌ره‌كان له شارۆكه‌ی خورماتوو به‌راورد به ساڵانی رابردوو زۆر زیادی كردووه".
ئه‌و ده‌ڵێ، "هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌روازه‌ی شارۆكه‌كه به رووی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیدا كراوه‌یه و ئه‌وانیش له ئێران و به‌غداوه تلیاك و حه‌شیشه هاورده ده‌كه‌ن".
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى خورماتوو ئاشكراى كرد، "زیاتر ئه‌و گه‌نجانه ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كار دێنن كه له گه‌ڕه‌كه شیعه‌نشینه‌كاندان و قوتابییان و ئافره‌تانیش گیرۆده‌ی به‌كارهێنانی بوون".
محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسی راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی دووزخورماتوو، بۆ "وشه"ى دووپات كرده‌وه، "له‌وه دڵنیاین پاش هاتنی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناوچه‌كه‌مان، ئه‌وان ماده هۆشبه‌ره‌كان دێنن و مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كه‌ن و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، چونكه پێش هاتنى ئه‌وان خه‌ڵكى خورماتوو نه‌یده‌زانى ماده هۆشبه‌ره‌كان چین".
"بێكاری و لاوازی ئاستی هۆشیارى گه‌نجان وا ده‌كات به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كان روو له زیادبوون بكات"، به‌رپرسه‌كه‌ى راگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو واى گوت.
به‌رپرسانى حه‌شدى شه‌عبى له سنووره‌كه‌یدا، تۆمه‌تباركردنى چه‌كداره‌كانیان به هاورده‌كردنى ماده هۆشبه‌ره‌كان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
عه‌لی هاشم گوته‌بێژى هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له شارۆكه‌ی خورماتوو به "وشه" ده‌ڵێ، "ئێمه پێمان وا نییه هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی هۆكارى هێنانى ماده هۆشبه‌ره‌كان بن، چونكه ده‌روازه‌كانى خورماتوو ته‌نیا به‌رووى دیاله و به‌غدا كراوه نین، به‌ڵكو به‌رووى گه‌رمیان و هه‌ولێر و كه‌ركووكیشدا كراوه‌یه".
هاشم له‌باره‌ى ئه‌و پرسیاره‌ى كه بۆچى له‌گه‌ڵ هاتنى حه‌شدى شه‌عبى بۆ سنووره‌كه، بڵاوبوونه‌وه‌ى ماده هۆشبه‌ره‌كان ته‌شه‌نه‌ى كردووه، ئه‌و ده‌ڵێ، "له زۆر ناوچه‌ی تر به‌كارهێنان و مامه‌ڵه‌كردن به ماده هۆشبه‌ره‌كان رووی له هه‌ڵكشان كردووه".
گه‌رمیان- سه‌بری هۆرینی