له‌ڕێی كامێرای چاودێرییه‌وه، پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی بۆی ده‌ركه‌وت، ژنه‌كه‌ی ژه‌هری ده‌رخوارد ده‌دات، كاتێكیش پۆلیس له هۆكاره‌كه‌ی پرسیوه، گوتوویه‌تی: ته‌نیا ویستوومه وانه‌یه‌كی پێ بده‌م نه‌ك بیكوژم.
ڕۆبێرت بارۆن پیاوێكی 63 ساڵی ئه‌مه‌ریكییه، چه‌ند جارێك هه‌ستی به تامێكی سه‌یر له قاوه و خواردنه‌كانیدا كردووه كه ژنه‌كه‌ی بۆی ئاماده كردووه، به‌ڵام نه‌یزانیوه ئه‌و تامه چییه و گومانیشی له ده‌ستاوی ژنه‌كه‌ی كردووه، بۆیه كامێرای چاودێریی له ژووری چێشتلێنان داناوه تا ڕاستییه‌كه‌ی بۆ ئاشكرا بێت.
ئه‌و پیاوه له‌ڕێی كامێراكانه‌وه بۆی ده‌ركه‌وتووه، ژنه‌كه‌ی ژه‌هری كوشتنی قالۆنجه و مێروو ده‌كاته ناو خواردنهكانییهوه، بۆیه ڕاسته‌وخۆ پۆلیسی لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
ده‌مویست ته‌نیا وانه‌یه‌كی پێ بده‌م نه‌ك بیكوژم
پۆلیسه‌كانی نیویۆرك، سۆنشا تێنفیرای 70 ساڵیان گرتووه، دوای لێكۆڵینه‌وه ددانی پێدا ناوه، ژه‌هری ئهلپۆلیكی خستووه‌ته ناو خواردنه‌كانی مێرده‌كه‌یه‌وه، ئه‌م ژه‌هره بۆ كوشتنی مێروو به‌كار دێت، به‌ڵام ته‌نیا كه‌وچكێك له‌و ژه‌هره ده‌توانێ پیاوێكی پته‌وی سه‌روو 68 كیلۆگرامی بكوژێت.
ڕۆبێرت ده‌ڵێ، هه‌ر جارێ هه‌ستم به‌و تامه ناخۆشه ده‌كرد، ڕاسته‌وخۆ تووشی سكئێشه، شه‌كه‌تبوون و هیلاكی بووم، زۆرجار وای لێ كردووم ماوه‌ی 15 سه‌عات له‌سه‌ر یه‌ك خه‌وم لێ بكه‌وێ و هه‌ست به هیچ نه‌كه‌م.
تێنفیرا ددانی پێدا ناوه، سێ جار ئه‌و ده‌رمانه‌ی كردووه‌ته ناو خواردنی مێرده‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام بیری نه‌هاتووه‌ته‌وه جاره‌كان كه‌ی بوون، به‌ڵام وه‌ك ده‌ڵێ: ئه‌و كاتانه بوون كه تووڕه بووم لێی، به‌و ڕێیه ده‌مویست ته‌نیا وانه‌یه‌كی پێ بده‌م نه‌ك بیكوژم.
دادگا بڕیاری دا، ئه‌و ژنه بگیرێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ كهفالهتێك بتوانێ ڕزگاری بكات، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی گرتووخانه‌ش مێرده‌كه‌ی چاودێریی بكرێت و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌و ژنه دوور بخرێته‌وه.
ترشی ئهلپۆلیك ماده‌یه‌كی كیمیایی ژه‌هراویی به‌هێزه، له هاڕاوه‌یه‌كی سپی پێك دێت و بۆ زۆر مه‌به‌ست به‌كار دێت، باوترینیان بۆ كوشتنی مێروو و قالۆنجه و سیسركهیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به بڕی زۆر كه‌م بۆ چاره‌سه‌ری سووتان و برینی سووك به‌كار دێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌رخواردی مرۆڤ بدرێت، به‌پێی ڕێژه‌كه‌ی زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌وچكێك له‌و ژه‌هره ده‌توانێ ببێته هۆی كوشتن.