دەست بە دابەشكردنی قۆناغی پێنجەمی پارەی گەنمی جووتیاران دەكرێت

:: AM:10:52:24/01/2021 ‌
بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی ڕای دەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا دەست دەكرێت بە دابەشكردنی پارەی قۆناغی پێنجەمی گەنمی جووتیاران و كارەكانی تەواو بووە.

ئەمڕۆ یەكشەم 24ـی كانوونی دووەم، نەوزاد شێخ كامل بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، چەكی پارەی قۆناغی پێنجەمی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2020 گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان.

ڕێكارە ئیدارییەكانی دابەشكردنی ئەو پارەیە تەواو بووە و لەم هەفتەیە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی ئەو پارەیە.
زیاتر گوتی، ڕێكارە ئیدارییەكانی دابەشكردنی ئەو پارەیە تەواو بووە و لەم هەفتەیە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی ئەو پارەیە.

باسی لەوەش كرد، بڕی پارەكە بریتییە لە زیاتر لە 21 ملیار دینار و وەك قۆناغی پێنجەم، ئەو پارەیە خەرج كراوە.
 
حكوومەتی عێراق قەرزاری جووتیارانی هەرێمی كوردستانە و تا ئێستە %25ـی پارەی گەنمی جووتیارانی بۆ ساڵی 2020 ناردووە، ئەوە لە كاتێكدایە ماوەی شەش مانگە گەنم ڕادەستی سایلۆكان كراوە، پێشبینیش دەكرێت تا مانگی حوزەیران پارەی تەواوی جووتیاران نەدرێت.




وشە - رامیار جەواد