شێوه‌كارێك له میسر له‌به‌رئه‌وه‌ی له زگماكه‌وه ده‌ستی نه‌بووه، به‌هره‌ی گه‌یشتووه‌ته ئاستێك بتوانی به ده‌می تابلۆكانی بكێشێت و پێشانی خه‌ڵكی بدات. هاوكات ئه‌و شێوه‌كاره له خوێندندا به‌وه گه‌یشتووه كه بڕوانامه‌ی دكتۆرا به‌ده‌ست بێنێت.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ره‌زا فه‌زل ناوی ئه‌و شێوهكارهیه كه توانیویه‌تی به‌بێ ده‌سته‌كانی، به ده‌می په‌ڕه‌مووچ بگرێت و وێنه‌كانی بكێشێت و له تابلۆكانیدا پێشانی بینه‌رانی بدات. ئه‌و ده‌ڵێ نه‌ك هه‌ر به ده‌م، ته‌نانه‌ت به‌په‌نجه‌ی پێیه‌كانم په‌ڕه‌مووچ ده‌گرم و تابلۆكانمی پێ ده‌كێشم.
ره‌زا فه‌زل له گوندی شهباسی سه‌ربه پارێزگای كه‌فر شێخ له دایك بووه، له زگماكه‌وه هه‌ردوو ده‌سته‌كانی نه‌بووه، كه‌چی ده‌سته‌كانی رێی ئه‌وه‌ی لێ نه‌گرتووه خوێندنی ته‌واو بكات و ببێته شێوه‌كارێكی ناودار له وڵاته‌كه‌ی كه میسره. ئه‌و كه كولێژی په‌روه‌رده و به‌شی په‌روه‌رده‌ی هونه‌ریی ته‌واو كردووه، پاشان له 2014 بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له زانكۆی ئه‌زهه‌ر به‌ده‌ست هێناوه، به‌دوایدا توانی ببێته خاوه‌نی بروانامه‌ی دكتۆرا.
ره‌زا فه‌زل به‌هۆی ئه‌شقی بۆ هونه‌ری شێوه‌كاری، له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی داوه به ده‌می په‌ڕه‌مووچ بگرێت و وێنه‌كانی پێ بكێشێت. به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه، ته‌نانه‌ت وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، هه‌وڵی داوه به په‌نجه‌ی پێیه‌كانی په‌ڕه‌مووچ بگرێ و تابلۆكانی پێ دروست بكات.
ئه‌و ئێسته له ته‌واوی میسردا ناوێكی پڕشنگداره، به‌ڵام ده‌یه‌وێ ده‌رفه‌تی بۆ بێته پێش و بتوانێ له وڵاتانی تریشدا تابلۆكانی پێشان بدات، به‌وه‌یش ببێته هونه‌رمه‌ندێكی جیهانی.
ره‌زا فه‌زل ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ كه راسته وێنه‌كێشان به ده‌م ئاسان نییه و ئه‌سته‌مه، به‌ڵام له‌وه زیاتر سه‌رنجی وردی ده‌وێ تا له دروستكردنی تابلۆكه سه‌ركه‌وتوو بیت. منیش ئه‌وه‌م كردووه كه به وردی كاره‌كانم به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نم.