"بیۆنسی" گۆرانیبێژی ناسراوی ئه‌مه‌ریكی، بڕیاری دا به‌شداری له فێستیڤاڵی "كۆچێلا"ی میوزیكی نه‌كات كه بڕیاره له "كالیفۆرنیا" ئه‌نجام بدرێت.
كۆمپانیای "گۆڵدن فۆیس" ڕێكخه‌ری فێستیڤاڵه‌كه گوتی، بیۆنسێ ناتوانێ به‌شداری له كۆچێلا بكات كه بڕیاره مانگی ئه‌پریلی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، كۆمپانیای "ئینته‌رتیمنت"یش كه تایبه‌ته یه كاره‌كانی گۆرانیبێژی ناوبراو، هه‌مان هه‌واڵی پشتڕاست كرده‌وه.
هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی ئه‌و بیۆنسێ له‌و فێستیڤاڵه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی كاتی له‌دایكبوونی دوانه‌كه‌ی سكی، به‌ڵام ڕێكخه‌رانی كۆچێلا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و گۆرانیبێژه 35 ساڵییه، ده‌بێته گرنگترین گۆرانیبێژه‌كانی ئاهه‌نگی ساڵی دواتر.
پێشتریش بیۆنسێ ئاهه‌نگی تریشی به‌هۆی دووگیانییه‌كه‌یه‌وه ڕه‌ت كردبووه‌وه، ده‌شییه‌وێ دوای له‌دایكبوونی منداڵه‌كانیشی ماوه‌یه‌ك تایبه‌ت بۆ خێزانه‌كه‌ی ته‌رخان بكات.