بۆ دڵنیابوون و ئاگاداربوون له گه‌شه و پێگه‌یشتن و ته‌ندروستی ته‌واوی منداڵی تازه له دایكبوو تا قۆناغی گه‌شه، پێویسته هه‌موو منداڵێك ''ئه‌وانه‌ی ساغ و ته‌ندروستن'' به چه‌ند شێوازێكی ته‌ندروست و زانستی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌سانی شاره‌زا له بواره‌كه كار بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه د. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن پسپۆڕ له نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و گه‌شه‌ی منداڵ، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، چه‌ند ڕێیه‌ك هه‌ن پێویسته پزیشكی شاره‌زا ئه‌نجامی بدات بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی تازه له‌دایك بوون، هه‌روه‌ها دایك و باوك ده‌بێ ئه‌و منداڵه‌ی تازه بوویانه به‌م قۆناغانه‌ی چاودێریدا بیبه‌ن بۆ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستیان:
بەم شێوە زانستییە دەتوانی تەندروستی و گەشەی منداڵەکەت بزانەیت بە چ ئاستێک دەڕوات
یه‌كه‌م - كاتی له دایكبوون پشكنینی ته‌واوی بۆ بكرێت.
دووه‌م - هه‌فته‌ی یه‌كه‌م پشكنینی بۆ بكرێت.
سێیه‌م - مانگی یه‌كه‌م پشكنیكی بۆ ئه‌نجام بدرێت.
چواره‌م - مانگی دووه‌م دووباره پشكنینی بۆ بكرێته‌وه.
پێنجه‌م - مانگی چواره‌میش هه‌م پشكنینی بۆ بكرێته‌وه.
شه‌شه‌م - مانگی شه‌شه‌م و مانگی نۆیه‌م و مانگی دوازده‌یه‌م و مانگی هه‌ژده‌یه‌م، له‌و كاتانه‌یشدا دووباره پشكنینی بۆ بكرێته‌وه.
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه، هه‌موو ساڵ جارێك ده‌بێ پشكنینی بۆ بكرێ و دڵنیایی بدرێت له گه‌شه و پێگه‌یشتنی منداڵه‌كه تا ده‌گاته ته‌مه‌نی 21 ساڵی.
ئه‌وه‌یش ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌مه به‌پێی سه‌رچاوه پزیشكییه‌كانی تایبه‌ت به منداڵ، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ دوور بێت له هه‌موو كێشه و گرفتێكی ئاشكرا و نادیار، پێویسته به‌م جۆره چاودێری وردی بۆ بكرێت، له وڵاتانی پێشكه‌وتوو ئه‌م یاسایه كارایه و له‌لایه‌ن خێزانه‌كانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، له زۆر وڵات‌دا پێویست كراوه كه خێزانه‌كان ئه‌م چاودێرییه ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌م زانسته‌یش ئێسته له كوردستان هه‌یه، به‌ڵام كه‌م كاری پێ ده‌كرێت؟.