دوای دۆڕاندنی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی یاریی هه‌فته‌ی 23ی خولی لا لیگا، توڕه‌یی به ته‌واوی یاریزانانی گرته‌وه، به تایبه‌تی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ كه چاوی كامێرا‌كان هه‌رده‌م له‌سه‌ری بوو.
له‌و یارییه كه یانه‌ی ڤاڵانسیا به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك سێ خاڵه‌كه‌ی بۆخۆی مسۆگه‌ر كرد، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گۆڵه‌كه‌ی ڕیال مه‌دردیدی كردبوو، هه‌ر بۆیه گوتی: من گۆڵی خۆم كرد، بزانم تۆ چیت كردووه؟
چاوی كامێرا‌كان له‌سه‌ر كریستیانۆ بوو كاتێك ئه‌و قسه‌یه‌ی به توڕه‌ییه‌وه كرد و ڕووی له كه‌سێك بوو، به‌ڵام نازانن مه‌به‌ستی كێ بوو، چونكه دوای ئه‌نجامی یارییه‌كه بوو له نزیك ژووری خۆگۆڕین و له‌و شوێنانه‌ش نایه‌ڵن كامێرا‌كان نزیكتر ببنه‌وه.
ڕیال مه‌درید وێڕای ئه‌وه‌ی یارییه‌كی دواخراوی هه‌یه، به 52 خاڵ پێشه‌نگی خولی ئیسپانی گرتووه، به‌ڵام جێی دڵخۆشكه‌ر نییه بۆ یانه‌كه چونكه بارسێلۆنه ته‌نیا یه‌ك خاڵ لێی دووره.