دوابه‌دوای هاتنی شه‌پۆلێكی سه‌رما و به‌فربارین، رۆژانه به‌شێكی به‌رچاو له گه‌شتیاران له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، روو ده‌كه‌نه سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن و به‌تایبه‌تیش سه‌ردانی سه‌یرانگای "بلكیان" ده‌كه‌ن.
هاشم عه‌لی گه‌شتیار له پێنجوێن، به "وشه"ی راگه‌یاند، له هه‌ولێره‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی چه‌ند كاتێكی خۆش، حه‌زمان كرد بێینه پێنجوێن كه به‌هۆی به‌فره‌وه سیمایه‌كی یه‌كجار جوانی هه‌یه، ده‌مێكه بیستوومانه كه له پێنجوێن، چه‌ندان شوێن و سه‌یرانگای جوان هه‌ن.
كه‌شێكی جیاوازی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی شوێنه‌كانی تری سنووری پارێزگای سلێمانی هه‌یه
"ئه‌م ناوچه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی كوێستانه و كه‌شێكی جیاوازی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی شوێنه‌كانی تری سنووری پارێزگای سلێمانی هه‌یه، به‌لاَم به‌داخه‌وه دیاره وه‌ك پێویست له‌رووی كه‌رتی گه‌شتیارییه‌وه ئاوڕی لێ نه‌دراوه‌ته‌وه".
هاوكات نه‌شوان ساڵح گه‌شتیارێكی تره و له بلكیانه‌وه بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "به‌فر كه‌شی ئه‌م سه‌یرانگایه‌ی زۆر جوان كردووه، وه‌ك كۆمه‌ڵێك گه‌نج له سلێمانییه‌وه هاتووین و به‌وێنه‌گرتن و گه‌ڕان به‌ناو سروشته جوانه‌كه‌ی ئێره‌دا، ده‌مانه‌وێ یادگارییه‌كانی یه‌كه‌م به‌فربارینی ئه‌مساڵ تۆمار بكه‌ین ".
سه‌یرانگای بلكیان، سێ كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری شارۆكه‌ی پێنجوێنه‌وه دووره و ده‌كه‌وێته به‌شی سه‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌وه، تائێسته هیچ پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاریی تێدا ئه‌نجام نه‌دراوه.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی