له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 79%ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ته‌مویل ده‌كات، به‌ڵام بڕیاره ئه‌و ته‌مویله بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكات و به‌وپێیه‌ش ئه‌و مووچه‌ی ده‌درێ كه‌متری لێ ده‌بڕن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌مویلی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه زیاتر بكات و "ره‌نگه مووچه‌یان وه‌ك خۆی لێ بكاته‌وه".
ماوه حكوومه‌ت بڕیاری له‌باره‌یه‌وه بدات
ڕوونیشی كرده‌وه كه هه‌وڵه‌كان ده‌ستی پێ كردووه و ماوه حكوومه‌ت بڕیاری له‌باره‌یه‌وه بدات، به‌ڵام ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه كه ئه‌گه‌ر مووچه‌یش وه‌ك خۆی لێ نه‌یه‌ته‌وه ئه‌وه ته‌مویله‌كه‌ی بكاته 90%.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌نگژه و نه‌ناردی پاره له‌لایه‌ن به‌غداوه، ئێسته ته‌مویلی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران 79% ده‌كات.