سیوه‌یل عوسمان ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆران له‌و دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ "وشه" ئاماژه به كێشه‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌كه ده‌دات و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئێسته خۆی سڕ كردووه و چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كات. هه‌روه‌ك باس له‌وه ده‌كات كۆنگره‌یه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ناكات.
•ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی، به‌ڵام ساڵێكه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كان ناكه‌ی، بۆچی؟
له راستیدا من ماوه‌یه‌كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كان ناكه‌م و ئاگه‌داری ورده‌كارییه‌كانی ناو گۆڕان نیم، چاوه‌ڕێی ئه‌و دۆخه ده‌كه‌م كه كێشه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر بچن و تا ئه‌و كاته‌یش خۆم سڕكردووه و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كان ناكه‌م.
•ڕات له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی ئێسته‌ی ناو گۆڕان چییه؟
بێگومان كه‌س پێی خۆش نییه كه كێشه له‌ناو حزبه‌كه‌ی هه‌بێت، گۆڕان یان هه‌ر حزبێكی تر، من پێمخۆشه كه هه‌موو حزبه‌كان یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بن به‌تایبه‌ت له‌و دۆخه‌ی ئێسته كه كوردستان به قۆناغێكی ناخۆش تێپه‌ڕ ده‌بێ، ئه‌وه‌ی ئێسته له‌ناو گۆڕان هه‌یه ڕای جیاوازه و یه‌كتر قبووڵ نه‌كردنه.
حزبه‌كه تووشی كێشه بووه و نایانه‌وێ چاره‌سه‌ری بكه‌ن
•هۆكاری ئه‌و كێشانه هیچ پێوه‌ندی به به‌شداری گۆڕان له حكوومه‌ت هه‌یه؟
نا، هۆكاری تر زۆرن، به‌شداری گۆڕان له حكوومه‌ت شتێكی ئاساییه، به‌ڵام پێویسته ئێسته هه‌مووان پاڵپشتی چاكسازی بكه‌ن و گۆڕانیش هه‌ر به‌و نیازه به‌شداری له حكوومه‌ت كردووه، به‌ڵام ئه‌و قۆناغه ده‌بێت تێپه‌ڕێت و بارودۆخی كوردستان به‌ره‌و باشتر بچێ، ئێسته‌یش كه كێشه‌ی تر هه‌یه له‌ناو گۆڕان باشتره كێشه‌ی ناو حزبه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێ نه‌ك هۆكارێكی بۆ بدۆزرێته‌وه.
•هۆكاری خۆسڕكردنی تۆش هه‌ر ئه‌وه‌یه؟
تاڕاده‌یه‌كی زۆر ڕام له رێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی گۆڕان نییه ئه‌وه هۆكارێكی سه‌ره‌كی بووه، حزبه‌كه تووشی كێشه بووه و نایانه‌وێ چاره‌سه‌ری بكه‌ن و به هه‌ڵوه‌سراوی ماوه‌ته‌وه، من ده‌مه‌وێ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێ و تا ئه‌وكاته‌ی چاره‌سه‌ریش ده‌كرێ ناچمه‌وه كۆبوونه‌وه‌كان.
•هێرشی ناوخۆی گۆڕان له‌سه‌ر عومه‌ری سه‌ید عه‌لییه، ئه‌وه ڕه‌وایه؟
نه‌خێر، ڕه‌وا نییه چه‌ند گه‌نجێك به‌رده‌وام له فه‌یسبووكه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌وه كارێكی خراپه، كاك عومه‌ر خه‌باتێكی زۆری هه‌یه و له‌و ئاسته نییه كه هێرشی بكرێته سه‌ر، هه‌رچه‌نده ڕه‌خنه‌كان له گرده‌كه گوێی بۆ ناگیرێ، به‌ڵام ڕێكخه‌ر لایه‌نی ئه‌رێنی زیاتره، پێویسته واز له ڕه‌خنه‌ی فه‌یسبووك بهێنرێ و ئه‌و پاڵه‌وانییه‌تییه له فه‌یسبووك بۆ كاری حزبایه‌تی نابێت و پێویسته گۆڕان ئه‌و كه‌سانه باش بناسێ.
•كۆنگره چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ناو گۆڕان ده‌كات؟
ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌ناو گۆڕان به كۆنگره‌یه‌ك چاره‌سه‌ر نابێت، چونكه نه‌یاری زۆر له‌ناو گۆڕان هه‌یه و خۆیان به هه‌ڵسوڕاو داده‌نێن، پێویسته ئه‌وانه ده‌ستنیشان بكرێن، باڵباڵێن كۆتایی بێت كه‌سی تر دوور نه‌كه‌وێته‌وه.
ڕه‌خنه‌م له‌و تیمه‌ی گۆڕان هه‌یه كه له‌ناو حكوومه‌تن
•كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌بینی؟
حكوومه‌ت وه‌ك خۆی، به‌ڵام من ڕه‌خنه‌م له‌و تیمه‌ی گۆڕان هه‌یه كه له‌ناو حكوومه‌تن و پێویسته زۆرترین كاریان بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان بێ، چونكه هه‌ندێك له‌و تیمه چه‌ندان جاره هه‌لی كاركردنیان له حكوومه‌ت پێ ده‌درێته‌وه، هه‌قه ئه‌وانه‌ی كاریان پێ ناكرێ وه‌ك دڵسۆزی خۆیان دوور بكه‌ونه‌وه.