به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی بۆ باری كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان خسته روو.
به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 24ی شوباتی 2017، نزمترین پله‌ی گه‌رمی تۆماركراو له هه‌ولێر 5 پله‌ی گه‌رمی، له سلێمانی و دهۆك 3 پله‌ی گه‌رمی و له كه‌ركووك 5 پله‌ی گه‌رمی تۆمار كراوه، به‌ڵام پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له سلێمانی بۆ 17 پله و له شاره‌كانی هه‌ولێر، دهۆك و كه‌ركووك بۆ 18 پله‌ی گه‌رمی ده‌كرێت.
كه‌شناسی روونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمانی شاره‌كانی باشووری كوردستان ساماڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه هه‌وری جیاجیا.
كه‌شناسی پێشبینی كردووه، سبه‌ی شه‌موو 25ی شوبات، ئاسمانی شاره‌كانی باشووری كوردستان به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌مرۆ ساماڵ بمێنێته‌وه و په‌ڵه هه‌وری جیاجیاش به ئاسمانه‌وه ده‌ربكه‌ون، به‌ڵام پله‌كانی گه‌رما له ئاستی شاره‌كاندا له نێوان پله‌یه‌ك تا دوو پله به‌راورد به ئه‌مڕۆ به‌رزتر ده‌بنه‌وه.