توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، میوه‌ی مانگۆ ده‌توانێ ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێن كه‌م بكاته‌وه، ببێته چاره‌سه‌رێكی سه‌ره‌تایی و به‌سوود بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره‌یان هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24، له هه‌واڵێكدا توێژینه‌وه‌یه‌كی زانایانی ئه‌مه‌ریكای بڵاو كردووه‌ته‌وه، باس له‌و ئه‌نجامه ده‌كات كه له‌دوای توێژینه‌وه له‌سه‌ر میوه‌ی مانگۆ ده‌ستیان كه‌وتووه، ده‌ڵێ: مانگۆ ده‌توانێ ڕێژه‌ی شه‌كری خوێن دابه‌زێنێت و ببێته چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشیی شه‌كره.
توێژه‌ران ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌ركه‌وتووه، مانگۆ به ماده‌ی بۆلیفینۆل ده‌وڵه‌مه‌نده كه ماده‌یه‌كی دژه ئۆكسانه و به‌رپرسه له نه‌هێشتنی هه‌وكردن.
ده‌بێته هۆی توانه‌وه‌ی چه‌وریی جه‌سته‌ش
ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، میوه‌كه به چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی چالاكی بایۆلۆجیی به‌سوودی وه‌ك كاروتینات، ئه‌لتۆكۆفیرۆل، ترشی ئه‌سكۆربیك، ماده ڕیشاڵییه‌كان، مانجیفیرین فینۆل و ترشی گالیك و كیریستین ده‌وڵه‌مه‌نده؛ هه‌موویان سوودی تایبه‌ت و جیاوازی خۆیان هه‌یه و ده‌بنه هۆی هۆكارێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیی شه‌كره و دابه‌زینی شه‌كری خوێن.
توێژه‌ران دوای ته‌واوبوونی توێژینه‌وه‌كانیان بڵاویان كرده‌وه، باشتر وایه مانگۆ ببێته یه‌كێك له ژه‌مه پێویست و گرنگه‌كانی ڕۆژ، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی مانگێك له‌سه‌ر خواردنی به‌رده‌وام بیت، هه‌ست به كه‌مبوونه‌وه‌ی شه‌كری خوێن ده‌كه‌یت، دوای تاقیكردنه‌وه‌ی خواردنی مانگۆ له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكیش بۆیان ده‌ركه‌وت، ده‌بێته هۆی توانه‌وه‌ی چه‌وریی جه‌سته‌ش.
پێویسته ئاگادار بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانگۆ خۆی میوه‌یه‌كی شیرینه و به شه‌كر ده‌وڵه‌مه‌نده، پێویسته تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە به ڕێژه‌ی كه‌م لێی بخۆن.