تێكشكانی فڕۆكه‌یه‌ك له به‌رازیل، ده‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی پێنج یاریزانی بواری تۆپی پێ له‌و وڵاته. ئه‌مه‌ش به رووداوێكی خه‌ماوی بۆ وه‌رزشوانانی ئه‌و وڵاته هه‌ژمار ده‌كرێت.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تێكشكانی ئه‌و فڕۆكه‌یه له به‌رازیل كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی كاپتنی تیپه‌كه و چوار له یاریزانانی، ئه‌و یاریزانانه مه‌به‌ستیان بوو بۆ یارییه‌كی ناوخۆ گه‌شت بكه‌ن.
به‌پێی پێگه‌كه، كاپتنی یانه‌ی بالماس له به‌رازیل، خۆی و چوار یاریزانی یانه‌كه، ویستوویانه به فڕۆكه بچنه شاری جۆلیانا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ستانی فڕۆكه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی "تۆكانتینینی ئه‌فیشین ئه‌سۆسیشن" كه فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی بچووكی ئه‌و وڵاته‌یه، كێشه له فڕۆكه‌كه دروست بوو و بووه هۆی كه‌وتنی فڕۆكه‌كه و تێكشكانی.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه یانه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، جێی داخه كه به‌هۆی تێكشكانی فڕۆكه‌كه، هیچ كه‌سێك له‌وانه‌ی تێیدا بوون، رزگاریان نه‌بووه. ئه‌وانیش پێكهاتوون له كاپتنی یانه‌كه لۆكاس میرا، له‌گه‌ڵ یاریزانان لۆكاس براچیدیس، جێلهرمی، نوی، رانۆلی مۆلیناری. هه‌روه‌ها كاپتنی فڕۆكه‌كه.
ئه‌و یاریزانانه ویستوویانه بچنه شاری جۆیانا كه ماوه‌ی گه‌شته‌كه‌یان 800 كلیۆمه‌تر بووه، ده‌بوو یانه‌ی بالماس ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌رانبه‌ر به یانه‌ی ڤیلانوڤا یاری بكات له خولی 16ی كاسی فێردی، ئه‌وه‌ش پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له نێوان تیپه‌كانی باشوور و باكوری به‌رازیل.