دوێنێ پێنجشه‌م، به سه‌رپه‌رشتی فیدراسیۆنی شاخه‌وانانی كوردستان و به هاوكاری گه‌شتوگوزاری چۆمان گه‌شتى شاخه‌وانى بۆ سه‌ر لوتكه چیاى هه‌ڵگۆد ده‌ستى پێكرد .
نادر رۆستى گوته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، " نزكه‌ی ٨٠ شاخه‌وان له پێنج گروپی جیاواز كه به‌شێكیان بیانین به سه‌رپه‌رشتی فیدراسیۆنی شاخه‌وانانی كوردستان و هاوكاری گه‌شتوگوزاری چۆمان بۆ سه‌ر لوتكه‌ی چیای هه‌ڵگۆرد گه‌شته شاخه‌وانییه‌كه‌یان ده‌ست پێكردووه.
رۆستى ده‌ڵێ، "ماوه‌ى گه‌شته‌كه دوو شه‌و و سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌مه جۆرێكی گرنگی گه‌شتیاری و وه‌رزشییه به تایبه‌ت له وه‌رزی زستان و ده‌بێته گه‌شتیاری سه‌ركێشی، هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ زیاتر په‌ره‌دان به گه‌شتیاری و ناساندنی هه‌رێمی كوردستان".
بوران مسته‌فا به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی بنكه‌ی گه‌شتوگوزاری چۆمان بۆ "وشه"ی روونكرده‌وه، له رۆژانی 23-25ی شوباتی 2017 گه‌شتی زستانه بۆ به‌رزترین لوتكه چیای هه‌ڵگۆرد له‌لایه‌ن گروپی شاخه‌وانی هه‌ڵگۆرد به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فیدڕاسیۆنی شاخه‌وانیی كوردستان رێك ده‌خرێت و گه‌شته‌كه بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی وه‌رزشی شاخه‌وانییه.
ئه‌و ده‌ڵێ، "گه‌شتوگوزاری چۆمان ته‌واوی كارئاسانییه‌كان بۆ ئه‌و چالاكییه ده‌كات، له میدیا ناوخۆیی و جیهانییه‌كان گه‌شته‌كه بڵاو ده‌بێته‌وه و نیشانی جیهان ده‌درێت كه ناوچه‌كه چه‌نده له باره بۆ سه‌ركێشیترین وه‌رزشه‌كان".
چۆمان/ موڕشید برادۆستى