ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له سه‌ر دۆسیه‌ی ساخته‌كردنی پسووله له یه‌كێك له‌مه‌رزه‌كانی كوردستان، ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه گیرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دادگای قۆره‌توو، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، به فه‌رمانی داوه‌ری دادگای قۆره‌توو "ڕ. ت" ئه‌فسه‌ری پله‌باڵا له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گیراوه.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پێشمه‌رگه شه‌ش ڕۆژ پێش ئێسته، فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌ركرا و تا ئێسته زیاتر له 16 كه‌س به‌تۆمه‌تی ساخته‌كردتی پسووله له‌مه‌رزی په‌روێزخان گیروان كه له‌نێویاندا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌یه.
"وشه" بۆ پشتراستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، پێوه‌ندی كرد به عه‌لی جه‌مال قه‌دوری، گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه ئه‌ویش هه‌واڵه‌كه‌ی پشتراستكرده‌وه.
جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی تر فه‌رمانی گرتنیان بۆ ده‌ركراوه و تا ئێسته ئه‌وانه‌ی تر نه‌گیراون كه باس له‌وه ده‌كرێت له‌ناو دژه تیرۆری یه‌كێتی ده‌وام ده‌كه‌ن.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی