سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكی، پلانی داهاتووی وه‌زاره‌تی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی بۆ لێدان له داعش ئاشكرا ده‌كات و پێی وایه هه‌ڕه‌شه‌كه ته‌نیا له عێراق و سووریا نییه و فراوانتره.
"جۆزێف دانفۆرد" سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكی، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پلانه سه‌ره‌تاییه‌كانی داهاتوو به شێوه‌یه‌كی فراوانتر ده‌بێت و له سه‌ره‌تاشدا ورده‌كارییه ته‌كتیتكییه‌كانی ناوجه‌رگه‌ی شه‌ڕه‌كان فه‌رامۆش ده‌كرێ، تاوه‌كوو له دانانی پلانه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی فراوانتر قسه‌یان له‌سه‌ر بكرێت.
دوێنێ پێنجشه‌م، دانفۆرد له گوتارێكدا كه یه‌كێك له په‌یمانگه‌كانی توێژینه‌وه له شاری واشنتن بۆی ساز كردبوو، گوتی: بابه‌تی داعش ته‌نیا پێوه‌ست نییه به عێراق و سووریاوه، به‌ڵكوو مه‌ترسییه‌كه‌ی بۆ هه‌موو ناوچه‌كه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌كه‌ین ته‌نیا یه‌ك گرووپی تیرۆریستی نییه تا به‌ره‌نگاریان ببینه‌وه، ڕێكخراوی تری وه‌ك قاعیده له ناوچه‌كه‌دا مه‌ترسی دروست ده‌كه‌ن و ده‌بێ كۆتایی به هه‌موویان بێت.
زیاتر گوتی: كاتێك ده‌چینه لای سه‌رۆك تره‌مپ، كۆمه‌ڵێ بژارده‌مان له‌به‌رده‌ست ده‌بێت كه له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی ته‌واوی دنیا ده‌بێ.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه داعش 45 هه‌زار چه‌كداری له سه‌روو 100 وڵاتی جیهانه‌وه په‌لكێش كردووه.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بین، ده‌بێته هه‌موو ئه‌و هێڵی پێوه‌ندییه هه‌رێمیانه‌ی له نێوان گرووپه تیرۆریستییه‌كاندا هه‌یه، ببڕین.